خەڵاتی نۆبڵ بۆ (پیته‌ر هاندکه) نادیده‌گرتنی قوربانیانی جینۆسایده
06:07 - 21/11/2019
*له ئینگلیزیه‌وه: ماردین ئیبراهیم
ئه‌ده‌به‌که‌ی هه‌ر نرخێکی هه‌بێت، ئاکاری به‌دی نووسه‌ره‌که ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت و له کرێدیت دایماڵێت. که‌واته به‌رزترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی درا به نووسه‌رێک، که بوون و راستی ئۆردوگاکانی کۆمه‌ڵکوژی ره‌تده‌کاته‌وه. من به شانازییه‌کی نه‌فره‌تاوییه‌وه خۆم له (بۆسنیا) ساڵی ١٩٩٢ شاهیدبووم، بەڵام ئه‌و، کۆمه‌ڵکوژییه‌ش ره‌تده‌کاته‌وه که (میلۆسۆڤیچ) نه‌خشه‌داڕێژه‌ری ئه‌و گه‌رده‌لوولی توندوتیژیەی له قاودا هه‌روه‌ها داننانێت بە پێشبڕکێ له‌سه‌ر کۆکوژیی(سێربرینیکا)ی ساڵی ١٩٩٥.
پیته‌ر هاندکه، له ناو دڵی ئه‌وروپادا، که‌سێکه له سه‌رده‌می خۆماندا ئینکاری -یاخود بیانووی بۆ ده‌هێنێته‌وه -ی جینۆساید ده‌کات. ئه‌و شتێک ده‌ڵێت، له‌کاتێکدا به درێژایی (به‌لکان) زه‌وی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی ده‌کاته‌وه. له‌کاتێکدا هاندکه بیروبۆچوونه‌کانی خۆی ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵام ئێسقانه‌کان راستین.
ئینجا ئه‌وه گرنگه؟ ئه‌ده‌ب ده‌بێت دوور له سیاسه‌ت بوونی هه‌بێت؛ خه‌ڵاتی نۆبڵ ده‌کرێت ببه‌خشرێت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌خلاق و ئایدۆلۆجیا. به‌ڵام خۆ خه‌ڵاته‌که بۆ ئه‌وه نادرێت یاخود خه‌ڵاته‌که ئه‌وه دیاری ناکات. خه‌ڵاته‌که، به‌پێی ویستی ئه‌لفرێد نۆبڵ ده‌به‌خشرێت به کاری نموونه‌یی له‌پێناو ئاڕاسته‌یه‌کی ئایدیاڵ. خه‌ڵاته‌که ئه‌خلاقی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بیش: سیمۆس هێنی ساڵی ١٩٩٥ خه‌ڵاته‌که‌ی برد بۆ کاره‌کانی که ‘جوانییه‌کی لیریکی و قوڵاییه‌کی ئه‌خلاقی’ هه‌بوو’. (ئه‌زرا پاوه‌ند) یه‌کێک له گه‌وره‌ترین شاعیرانی سه‌ده‌ی رابردوو، قه‌ت به خه‌ڵاته‌که شاد نه‌بوو، ره‌نگبێت به‌هۆی فاشیستبوون و دژایه‌تی کردنه بێتامه‌که‌ی بووبێت، به‌رامبه‌ر جووه‌کان.
هاندکه، نه‌ک هه‌ر ته‌نیا گوزارشتی له بۆچوونی خۆی کردووه له کتێبه‌که‌یدا (گه‌شتێک به‌ره‌و روباره‌کان: دادپه‌روه‌ری بۆ سربیا)و هه‌روه‌ها له ‘گوتاره‌که‘ی له مه‌راسیمی ناشتنی میلۆسۆڤیچ - به رێگه‌ی خۆی پاساوی بۆ کۆکوژی هێنایه‌وه و له‌وه‌ش گرنگتر له‌و ناوکۆییه‌دا -سیاق - ملی به درۆوه نا. ئۆڤه‌ری ئه‌وه‌شی پێشکه‌شکرد له دادگای لاهای شایه‌دی بۆ میلۆسۆڤیچ بدات؛ ئه‌وه روویدابا، ره‌نگه من و ئه‌و یه‌کترمان ببینیایه، به‌ڵام له به‌رامبه‌رو دژ به یه‌کتر (دیاره ئێد ڤولیامی که له‌کاتی کۆکوژییه‌کاندا رۆژنامه‌نووس بووه، له دادگای لاهای وه‌ک شایه‌د ئاماده بووه به قازانجی قوربانییه‌کان. وه‌رگێڕی کوردی). شتێک ده‌رباره‌ی راپۆرته‌کانی ئێمه له بۆسنیا -بگوترێت - ئه‌وه‌یه وه‌ک یه‌کێکی دیکه له وه‌رگرانی نۆبڵ مایه‌ی مشتومڕه(خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی له١٩٧٣)هینری کیسنجه‌ر وتوویه‌تی: فه‌زیله‌تێکی دیکه‌ی زیاده‌ی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نوێنه‌رایه‌تی راستی ده‌کات(نووسه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی بڵێت ئه‌گه‌ر“هاندکه” وه‌ک شایه‌د ئاماده‌بوایه، ئه‌وا ئێد ڤۆمی و هاندکه له دادگای لاهای یه‌کتریان ده‌بینی، به‌ڵام ڤۆمی نوێنه‌رایه‌تی راستی ده‌کرد، هاندکه‌ش نوێنه‌رایه‌تی ناڕاست. وه‌رگێڕی کوردی).
حه‌قیقه‌ت رووه‌و له‌ناوچوونه له‌م سه‌رده‌مه‌دا. (فاکتی) ناڕاست به ئاسانی دروست ده‌کرێن و بڵاوده‌بنه‌وه. سیاسه‌تکاران جیاوازی نێوان راستی و درۆ لێڵ ده‌که‌ن و ده‌یشێوێنن. هاوتاکردنی سێربرینیکا به توڕه‌ییه هێورتره‌که‌ی سوپای بۆسنیا که هاندکه ده‌یکات، وه‌کو ئه‌وه وایه که دۆناڵد تره‌مپ سه‌رکۆنه‌ی (هه‌ردوو لا)ی کرد له مه‌سه‌له‌ی چارلۆت ڤێلا و گوایه له ناو نازییه نوێیه‌کانیشدا (خه‌ڵکی زۆر باش) هه‌ن. له راستیدا ئه‌و رۆحی پێکه‌وه‌هه‌ڵنه‌کردنه‌و ره‌تکردنه‌وه‌ی ژیان له‌گه‌ڵ (ئه‌وانی تر) که ئێستا ده‌یبینین ده‌کرێت وا ببینرێت که ره‌گوڕیشه‌که‌ی له ناو قه‌سابخانه‌ی پۆست-یوگوسلاڤیادایه.
شتێکی سه‌یروسه‌مه‌ره هه‌یه ده‌رباره‌ی بۆسنیا: بۆچی ژیانی (که‌سێکی ناسراو -په‌بلیک فیگه‌ر)ێک هیچ گرنگ نییه ئایا لایه‌نگر یاخود دژی قه‌سابخانه بووه؟ هاڕۆڵد پنته‌ر له هه‌ڵمه‌تی (میلۆسۆڤیچ ئازاد بکه‌ن) به‌شدار بوو که‌چی ساڵی ٢٠٠٥ خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت. چۆمسکی، رێزی لێ‌گیرا به‌هۆی ئه‌و هه‌موو خۆلادان و بڵمه‌بڵم و بادانه‌وه‌و پێچه به‌ده‌وره‌یه‌ی له مه‌سه‌له‌ی کامپه‌کان و سێربیرینیکادا. ده‌پرسم هه‌یاران؛ باشه ئه‌و که‌سانه‌ش وه‌کو (هاندکه)، بیر له کاریگه‌ری توندی خۆیان له‌سه‌ر رزگاربوان و تازیه‌بارانی -ئه‌و روداوانه- ده‌که‌نه‌وه. کاتێک سه‌باره‌ت به ئینکارکه‌رانی - قه‌سابخانه‌کان- پرسیارم له دکتۆر ئیدریس مێردزانیچ کرد - که هه‌وڵی دابوو بچێته لای پیاوانی ئه‌شکه‌نجه‌دراو و ژنانی ئه‌تککراو له کامپی ترنۆپۆلیج، وتی: ‘زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت وشه بدۆزینه‌وه بۆ باسکردنی کامپه‌کان و ئه‌وه‌ی چی له ئێمه روویدا، به‌ڵام هەرگیز وشه‌یه‌ک نادۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاری ئه‌و خه‌ڵکانه - ئینکارکه‌رانی قه‌سابخانه‌کان- پێناسه بکه‌ین.’ هه‌ر که‌سێک تۆزێک بایه‌خ به پاراستنی ئه‌و حیکایه‌ته بدات که له بۆسنیا روویدا، ده‌بێت کاردانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و خه‌ڵاته پڕ له بێزارییه‌کی تاڵ بێت، به‌و مانایه‌ی - ئه‌و خه‌ڵاته- هه‌ستێکیان ده‌داتێ که ره‌نجیان به با چووه.
ئه‌وه‌ی من له رۆژنامه‌گه‌ریی تێگه‌یشتووم ئه‌وه‌یه که به رێگه‌یه‌کی راست و دروستدا ده‌ڕۆیت و ئه‌وه ده‌نووسێت که راسته. ئه‌مه‌ش وا ده‌رده‌که‌وێت رێگه‌یه‌کی پڕ قازانج نه‌بێت و قورس بێت. ئه‌ده‌ب به پێوه‌ری دیکه کار ده‌کات - ده‌بێت هه‌ر واش بێت - به‌ڵام ئه‌م توڕه‌ییه له بورجی عاج له‌و جێگایه‌وه دێت که نووسینه‌وه‌ی مێژوو ده‌شێوێنرێت و -شته‌که وای لێدێت که - ئه‌وان بردیانه‌وه، ئێمه دۆڕاین؛ درۆ بردیه‌وه، حه‌قیقه‌ت دۆڕاندی. ئێ مه‌سه‌له چییه؟ كێشه‌که چییه؟ دژی هاندکه، من نووسه‌رێک داده‌نێم که له ساڵی ١٩٥٧ له سه‌ر سته‌یجی خه‌ڵاتی نۆبڵ بوو له ستۆکهۆڵم: ئه‌لبێر کامۆ.
وتاره نایابه‌که‌ی کامۆ ده‌رباره‌ی ئه‌وه بوو که ئه‌رکی نووسه‌ر زیاتره له‌وه‌ی ته‌نیا نووسین بێت، به‌ڵکو شایه‌دیدانه له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تیش. ده ساڵ پێشتر، کامۆ شاکاره‌که‌ی خۆی بڵاوکردبۆوه (تاعوون) که پاڵه‌وانه‌که‌ی، دکتۆر ریوکس په‌یوه‌سته به بیرۆکه‌یه‌کی ئاڵۆزی هه‌وڵێکی بێ به‌رهه‌م: که‌سێک شه‌ڕی رزگارکردنی منداڵێکی تووشبوو به تاعوون ده‌کات، هه‌روه‌ها مه‌حکومه به‌وه‌ی شه‌ڕی تاعوونیش بکات، چونکه ئه‌وه کاره راسته‌که‌یه که بیکات.
لێره‌دا چه‌ند دێڕێکی بۆب دیلان وه‌رده‌گرم، که ساڵی ٢٠١٦ خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت: ‘هه‌ندێک جار پێموایه وشه‌کان بوونیان نییه، جگه له‌و وشانه‌ی حه‌قیقه‌ت ده‌ڵێن، هیچ حه‌قیقه‌تێکیش نییه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌روازه‌کانی عه‌ده‌ندا.(له گۆرانیه‌کی بۆب دیلانه‌وه وه‌رگیراوه. وه‌رگێڕی کوردی).
*نووسینی: ئێد ڤولیامی
ئێد ڤولیامی: رۆژنامه‌نووسه، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا راپۆرتی رۆژنامه‌وانیی له‌سه‌ر شه‌ڕه‌کانی یوگوسلاڤیا بۆ رۆژنامەکان نووسیووه.
ئەم بابەتە لە ژمارە ٢٢ ی پاشکۆی کولتووری زەمەن بڵاوکراوەتەوە