پەرلەمانتارێک: ئۆپۆزسیۆن درۆزنە، لەیەکەم تاقیکردنەوەیدا شکستی هێنا
01:44 - 09/11/2019
"زەمەن"
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لایەنە
ئۆپۆزسیۆنەکان درۆزن دەرچون و پەیوەستن بە حکومەتەوە، لەیەکەم تاقیکردنەوەدا
شکستیان هێنا.
فایەق شێخ عەلی لە نوسینێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە
ڕایگەیاندوە، ئۆپۆزسیۆنی عێراق درۆزن، ترسنۆک ، فریودەر و گاڵتەئامێزن، ئەوان لە
یەکەم تاقیکردنەوەیاندا کەوتن ،شکستیانهێنا و ڕوی ڕاستیان دەرکەوت.
دەشڵێت، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لەخودی عادل عەبدولمەهدی
زیاتر پەیوەستن بە حکومەتەوە، لەگەڵ داواکانی گەلدا نین.