قازانجی ئەمڕۆیە و زیانی سبەینێیە
4/28/2020 5:06:00 PM
د. دڵشاد عەبدولڕەحمان
یەکێک لەو مافەگرنگانەی کە کورد لە دەستوری عێراقدا بەحسابی خۆی یەکلایی کوردبوەوە، مافی بەکارھێنانی سەرچاوەسروشتیەکانی وەک نەوتە، بەڵام لای عێراقیەکانی تر، سامانی سروشتی مڵکی ھەمووگەلی عێراقەو دەبێ بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دابەش بکرێ.
ئەوە نزیکەی دەساڵە مشتومڕوململانێ لەنێوان ھەرێم وبەغدا لە سەر ئەوپرسەھەیەو بەشێوەیەکی گشتی سەرجەم ھێزەسیاسیەکان پشتگیری حکومەتی ھەرێم بوون لەوپرسە، تاڕادەیەکی زۆریش بەغدا بەحوکمی دیفاکتۆ بەوەڕازی ببوو کەھەرکەس نەوت وداھاتی خۆی بۆخۆی، بەڵام بەداخەوە بەھۆی خراپ بەکارھێنانی داھاتی نەوت وئیدارەدانێکی سەرنەکەوتوانەی ئەوسکتەرە گرنگە لە ھەرێم ، لەوەدەچێ ھەرێم نەتوانێ پارێزگاری لەودەسکەوتە بکاو ھەربۆیەشە ھەرێم ڕایگەیاند کە ئامادەیە ھەموو نەوت ڕادەستی بەغدا بکات و لە بەرانبەردا بەغدا بودجەی بەپێی ژمارەی دانیشتوان بۆبنێرێ. ئەم بڕیارە ئەگەر لە ئێستادا ھەرێم ڕزگارکا لە شکستێکی دارایی گەورە ئەوا لەداھاتودا خەڵکی کوردستان بێبەش دەکا لەو سامانە گرنگە وتوشی زیانێکی گەورەی دەکا، ئەمەش بەڕەچاوکردنی ئەوڕاستیەی کە ئەگەر لە ئێستادا بەشی ھەرێم نزیکەی لەسەدا دوانزەی بودجەی عێراق بێ ئەوا بەدڵنیاییەوە لە دەساڵی داھاتودا بەشی ھەرێم ، بەڕەچاوکردنی زیادبونی ڕێژەی دانیشتوان زۆر بەخێرایی لە پارێزگاکانی دەرەوەی ھەرێم لە چاو زیادبونێکی کەمی دانیشتوان لەھەرێم، ئەوا ئەو بڕە بودجەیەی بۆھەرێم دێ بۆ لەسەدا حەوت وکەمتریش دێتەخوارێ، بەوەش خەڵکی کوردستان لەداھاتی سامانە سروشتیەکانی خۆی بێبەش دەبێ و زەرەرمەندی ئەم تەسلیمکردنەوەیەی نەوت دەبێ بەبەغدا.