عێراق بەرەو کوێ ؟
6/13/2022 9:22:00 AM
دلێر حسێن پیرۆمەری
بە ئەگەرێکی زۆر عێراقی دوای هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ساڵی ۲۰۲۱ی ئەنجومەنی
نوێنەران بە ئاراستەی لێکترازانی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەنگاو دەنێت تا ئاستی شەڕی
ناوخۆ و دابەشبوون و لەبار یەکهەڵوەشانەوە هەنگاو دەنێت ، بەتایبەت دوای ڕێکنەکەوتنی
کوتلە سیاسیەکانی پەڕلەمانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و قبولنەکردنی یەکتری
و هەوڵدان بۆ فەرزکردنی ئیرادە بەسەر یەکتر بە پاڵپشتی ئەجندای ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی .
دواین پێشهاتی سیاسی دەست لە کار کێشانەوەی بەکۆمەڵی کوتلەی پەرلەمانی سەدرییەکان
کە ئەمەش سەرەتای هەنگاوە کردارییەکانی قوڵکردنەوەی کێشەکان و نەخوێندنەوەی یەکتری
و فەرزکردنی ئیرادەییە کە ئەمەش دواجار عێراق بەرەو ئاراستەییەکی نادیار دەبات ، هەموو
ئەگەرەکان چاوەڕوانکراون هەر لە هەڵگیرسانی شەری تایفی و پاکتاوی سیاسی و تەدەخولی
ڕاستەوخۆی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی .
دەست لەکارکێشانەوەی کوتلەی سەدری بۆ ئەو ئامانجەیە کە جگە لەحکومەتی زۆرینە
کە لەهاوپەیمانی سێقوڵی (سەدر و سوننە و بارزانی )پێک دێت ئامادەنیە بچیتە ژێر باری
حکومەتی هاوبەش و تەوافقی و بۆ ئەمەش بە و پێکهاتەیە و ڕێژە کورسییە کە هەیەتی بۆ سەدر قوڕسە و ناتوانێت حکومەتی زۆرینە دروست
بکات بۆیە ئامانجیەتی لە ڕێگای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن جارێکی تر بتوانێت زۆرینەی
پێویست بەدەست بهێنێ خەونی حکومەتی زۆرینەی بێنیتە دی هەرچەندە لە هەموو حاڵەتەکان
پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە قوڕسە چونکە عێراقی نوێ لەسەر ئەساسی تەوافق بونیادنراوە
دەرچون لەتەوافق کات و قوربانی دەوێت کە لەئێستادا هیچ کوتلە و پێکهاتەیەک ئەو
قوربانیە بە خۆی نادات و عێراق لەڕووی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و دیموکراسی نەگەیشتۆتە
ئەو ئاستەی بنەماکانی هەڵبژاردن ببێیتە مایەی دەستاو دەستکردنی دەسەڵاتی زۆرینەی هەڵبژاردن پێوەر بێت تا ئێستا تەنها
پشت بە مەبدەئی تەوافق بەستراوە بۆیە لە و تەوقیتەی ئێستا پشتکردن لە مەبدەئی تەوافق
قوڕس و ئاستەمە .
موقتەدا سەدر جگە لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ئاستەمە قبوول بکات بە ڕێکاری
کۆمسیۆنی کورسیەکانی لە ڕێگای یەدەگەکان بۆ کوتلەی تر بڕوات کە لە وەها حاڵەتێک
سودمەندی یەکەم نوری مالیکیە ، ئەگەرئەمە ڕوویدا ڕەنگە موقتەدا سەدر جگە لە جوڵاندنی
شەقام دوور نیە هەنگاوی راستەوخۆ بهاوێژیت
بۆ پێکدادانی چەکداریی وهەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ .
هەرچەندە ڕێکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ڕوونن بەپێ دەستور بەڵام لە ئەرزی
واقیع بۆ عێراق قورسە وچونکە هەردوو جەمسەری ئێرانی و ئەمریکای کاراکتەری سەرەکی ئیدارەدانی
عێراقن .
کە بەپێ دەستوری عێراق لە مادەی شەست وچوار میکانیزمی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراقی دیاریکردووە کەبەجۆرێک :
یەکەم /ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای یەک
لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و بە دەنگی زۆرینەی ڕەها یان لەسەر داوای
سەرۆک وەزیران و دوای ڕەزامەندی سەرۆک کۆمار هەڵدەوەشێتەوە، نابێت پەرلەمان لە کاتی
بانگهێشتکردنی سەرۆک وەزیران هەڵبوەشێندرێتەوە.
دووەم/ لەکاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان سەرۆک کۆمار داوات هەڵبژاردنی گشتی
دەکات لە ماوەیەک کە شەست رۆژ تێپەڕنەکات.
لەحاڵەتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئەنجومەنی وەزیران بە دەستلەکار کێشراوە هەژماردەکرێت،
وەک کاربەرێکەر کار دەکات.
بۆیە عێراق لەدوای ڕووخانی سەدام هیچ کاتێک بەقەد ئێستا بەوەها دۆخێکی ناهەموار
و قوڕس تێنەپەڕیووە کە هەموو ئەگەرەکان کراوەن .