390وتار

پلاسخارت و سیاسیەکانی هەرێم

5/25/2022 11:55:00 AM
دلێر حسێن پیرۆمەری


مانەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان بەو فۆڕمەی ئێستا لە حوکمڕانی هەرگیز بەرهەمدار و پارێزراو نابێت هەمیشە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم هەیە و ڕۆژ دوا ڕۆژ مەترسی و ئاڵنگارییەکانی سەر هەرێم زیاتر دەبن بۆیە تاکە چارەسەر کە بەڕوون و ئاشکرا لەلایەن دۆستان بە دەسەڵاتدارانی هەرێم گوتراوە ئەنجامدانی چاکسازییە ، بەڵام دەسەڵات لەجیاتی گوێگرتن لە دۆستان زیاتر سەرقاڵی سیناریۆییە لە ڕێگای هەندێ کاراکتەر دواین سیناریۆ کۆبونەوەی پلاسخارتە پێیان وایە ئەو زاتە فریادڕەسە .

 پشتگیری ووڵاتانی ڕۆژئاوا بەتایبەت ئەمریکا لەهەر ناوچەیەک لە سەر ئەساسی بەرژەوەندی تایبەتە هەر کاتێک بەرژەوەندییان نەما پەیوەندییەکان هاوشێوەی ئەفغانستان پێچەوانە دەبێتەوە ، چاکترین شت لەهەرێم بکرێ یەکتر خوێندنەوە و ئەنجامدانی چاکسازی و دەستهەڵگرتنە لەقۆرخکاری ئیداری و سیاسی و مالییە  لەسەربنەمای نیشتمانی کە ئەمە بۆ ئەقڵیەتی سیاسی ئێستای حوکمڕانان قورسە و جێ بەجێ ناکرێ چونکە پیان وایە مانەوەیەن بەنده بەو فەسادە مالی و ئیدارییە کە هەیە  .

 مەسەلەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕێکەوتنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەیان لەسەر یەک مێزی گفتو و گۆ بابەتێکی گەرمە کە ئەو کۆبونەوەییە جگە لە نمایشێکی سیاسی هیچی تر نیە چونکە .

۱. یەکێتی و پارتی مەبدەئی ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن ئەوەی ماوە تەنها پرسی کۆتاکانە ئەگەر ئەو پرسە ڕیسەکە نەکاتەوە بە خوری  ، بەڵام لەبەر عینادی و غرووری وقبول نەکردنی فەرزی ئیرادە بەسەر یەکتر بە ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی شانۆگەری بەکاراکتەری ( جێنێن پلاسخارت )نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق لە گەڵ سەرکردەی حیزبەکانی هەرێم بەدەست کەوت بە میللەتی دەفرۆشنەوە.

 ۲. لەژێر ناوی یەکڕێزی و مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم بە بیانوی گەرەنتی هەڵبژاردنێکی پاک و لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ، جارێکی تر شەرعیەت بەمانەوەی خۆیان دەدەن بە ساختەو و تەزویر   .

۳. هەندێ لایەن جا بەمەبەست یان لە نەزانیەوە بێت لە پێناو بەدەستهێنانی هەندێ کورسی وێنایەکی وا پیشان دەدەن کە ڕووداوەکان و کۆبونەوەکان لە ژێر فشار وکاریگەرییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بانگەشەی هەڵبژاردنێکی پاک و هاتە کاییەی گۆڕانکاری دەکەن ئەمە خواستی هەموو تاکێکە بەڵام بەداخەوە بە بوونی ئەو هێزە دەسەڵاتدارانە هەرگیز گرەنتی هەڵبژاردنی پاک نیە ، پەرۆشی پلاسخارت بۆ مانەوەی ئەو هێزانەیە نەک قەوارەی هەرێم ئەگینا کەس نیە بیر نەبێت بە بەرچاوی ڕێکخراوەکەی پلاسخارت دەرگای پەرلەمان داخرا و دەیان ڕۆژنامەنوس خرانە زیندان ئەو ڕێکخراوە بەیەک بەیاننامەش ئیدانەی نەکرد.

٤. ئەوکاتە هیوا لەسەر هەڵبژاردنێکی پاک و دوور لە ساختەکاری هەڵبچنە کە دەنگدانی تایبەتی هێزە چەکدارەکان هەڵبەوشێتەوە و ئامارێکی دروستی دانیشتوان و کۆمسیۆنێکی بێ لایەن هەبێت .

دلێرحسێن پیرۆمەری

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن