1173وتار

کەی ئێن ئێن وەچەرخانێکی گرنگ ومێژویی بوو لەمیدیای کوردی

9/27/2019 3:11:00 PM
دلێر حسێن پیرۆمەری

کەی ئێن ئێن لەزەمەنێک لەدایک بوو کە دەنگەبیستراو وبینراوەکان بەجۆرێک کپ کرابون مەهام و کاری ئەساسی میدیای لەدیسپلین و ئەتەکێتی میدیای دەرچوبو بۆشایەکی گەورەی میدیای دروست ببوو ، دور لەهەمو بەهاو ڕێساو یاسای میدیایی بەجۆرێک هەمو کاری میدیایی لەهەرێم تەنها لەستایش و پیاهەڵدان کۆکرابۆە  ، کەمەش هۆکار وپاڵنەرێکی بەهێز بوو بۆ گەشەکردنی گەندەڵی و فەسادی ئیداری پێچەوانەی سیستەمی جیهانی و هاوکێشە نێو دەوڵەتیەکان کەمیدیادەسەڵاتی چوارەمە  ، دەسەڵاتێک بۆ چاودێری وراستکردنەوەی هەڵەکان و هاوکاربون بۆ ئیدامەدان بەکاری باش نەک تەنها رۆڵی ستایش میکیاژ کردنی ناشیرینەکانی دەسەڵاتداران بێت .

کاری پیشەیی میدیای خستە نێو میدیای کوردی سەکۆیەکی بێ لایەن وسەربەخۆ بوو بێ ڕەچاوکردنی بیروڕای ئاینی و قەومی کۆکەرەوەی سەرجەم رەنگ و دەنگەکان بوو لەوپەری راستەوە بۆ ئەو پەڕی چەپ ، پێشخانێکی بەهێزی بۆ میدیای ئازاد بونیادنا بووبە چەترێک بۆ میدیای ئازاد بە دایکی میدیای ئازادی دادەنرێت کەبە دەیان سایت و کەناڵی بیستراو بینراوی بەشوێن پێ و ڕێبازی کەی ئێن ئێن بەردەوامبون و دروست بون ، کەی ئێن ئێن پانتایەکی فراوانی لەبینەر و بیسەر پەیداکرد کەئەمەش ئینجازێکی گەورە بوو شتێکی عەجیب بوو میدیایەک بەتەمەنێکی کورت وابەخێرایی شوێنی خۆی لەناو هەمو دڵێک بکاتەوە بۆئەمەش هەتمەن ئەبێ رۆڵی خاوەنی بیرۆکە ودامەزرێنەرو بەرێوبەر وتەواوی میدیاکار وکارمەند و ستافی ئەوکەناڵە و یارمەتیدەر و هاوکاران لەبەرچاوبگیرێ و هەمیشە ستایش بکرێن کەلەخۆبردانە و پرۆفیشناڵانەو دڵسۆزانە کاریان کرد بۆ ئەوەی ئەرزش وشکۆ بۆ میدیای کوردی بگێڕنەوە .
 
کەی ئێن ئێن بوە چەتر و کۆکەرەوەی دەنگی نارازی وەک قەڵایەک لەدژی بێدادی ناعەدالەتی ئیداری و سیاسی و کۆمەڵایەتی لەوڵات وەستایەوە ، ئومێدی لەناو نائومێدی دروستکرد لەناو هەمو ئەوبێ دەنگیەی کەباڵی بەسەر وڵات کێشابو دەنگی بوێر و ئازای هێنایە کایەوە  شکۆ وهەیبەتی بۆ میدیای کوردی گێرایەوە  زمانی بێ دەنگی گۆڕی بۆ زمانی بەدواداچون و لێپێچینەوە بەجۆرێک ببو بەسەکۆی لێپچینەوە گەندەلکاران و زڕاندنی خەو لەچاوی بەرپرسە گەندەلەکان . 

کەی ئێن ئێن بەوەچەرخانێکی گرنگ و دەستپێکێکی نوێی لەدایکبونی میدیای ئازاد و سەربەخۆلەهەرێم دادەنرێت بە بێ رەچاوکردنی دۆخی مەترسیداری  ناوچەکە لەزروفێک لەدایکبو وتنی راستیەکان لەژورەتاریکەکانیش مەحاڵ بوو ،  کەی ئێن ئێن هەمو ئەو بەستەڵەکانەی شکاند راستیە شاراوەکانی هێنایە سەرشاشە و نەک هەرلەژورە تاریکەکان نەمایەوە بەهەمو ماڵ و تاکێکی ئاشنا کرد .

دوای دەسال کارکردن وخزمەتی بێ وچانی میدیایی لەکوردستان کە ئێن ئێن  هەمو ئەو واجباتە میدیایی و ئەخلاقیانەی کەبۆ دامەزاربوو بێ دوو دڵی جێبەجێ کرد .
وەک چۆن رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا پیاوی نیوسەدە لەخەبات وتێکۆشان وبەرەنگاری ستەم ونادادی بەگەورەیی ژیا وبەگەورەییش ماڵئاوایی کرد، خۆیشی تا لەژیاندا مابوو جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کەوا هەرچی واجباتی دینی وئەخلاقی وسیاسی وکۆمەڵایەتی هەبوو بەزیادیشەوە بەجێی گەیاند، ئینکاری لەو حەقیقەتەش ناکرێت کە کەی ئێن ئێن بەهەمان روحیەت درێژە پێدرئەو پەیامەبوە چرای ماڵی  هەموو مافخوراوێکی ئەو وڵاتە بوو پەیامی نادادی و خراپی سیستەمی ئیداری و سیاسی بەتەواوەتی  گەیاندە هەمووماڵێک بەخوێندەوار و نەخوێندەوار تەنانەت هەمو چینەکانی کۆمەڵگا لەروی تەمەن و جێندەرییەوە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن