385وتار

له‌ساڵیادی گۆڕاندا

7/24/2020 6:27:00 PM
دلێر حسێن پیرۆمەری

لەرۆژێکی گرنگی وەک ئەمڕۆدا یازدە ساڵ لەمەوبەر هێزێکی مەدەنی بەرابەرایەتی کارێزما و بیرمەندی کورد ڕەوانشاد نەوشێروان مستەفا یەکەم بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن کرد وەک هێزێکی کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان مومارەسەی ئۆپۆزسیۆنی کردوە بەهەوێنی هێنانە کاییەی ئۆپۆزسیۆن دادەنرێت لەهەرێم . 

لەپاڵ خەباتی ئۆپۆزسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان خەباتی یٔیدارە و حوکمڕانی بەسەرکەوتوی جێ بەجێ کردوە سەرەڕایی هەمو کۆسپ و تەگەرەکانی هاتونەتە بەردەمی توانیویەتی بەردەوامی بەخەباتی یٔیداریی خۆیی بدات بەشێوازێکی جیاواز لەوانی تر .

دوای ئه‌وەی لەخەباتی سیاسی و مەدەنی دا بزوتنەوەی گۆڕان پیادەی بەرنامە و ئه‌جندا سیاسیەکەی خۆی دەکات توشی چەند گرفتی سیاسی و ئیداری دەبێتەوە بەڵام هەرگیز ئومێد بڕاو تەسلیم بەئیرادەی کەس نەبوە خاوەنی ڕوئیایی سیاسی خۆیەتی لە ئاستی ناوخۆیی و یٔیقلیمی بۆ ئەمەش باجی زۆری داوە .

ستراتیژ و کارکردنی گۆڕان لەئێستا و لەرابردو بەیەک بەرنامە کاری کردوە کە لەپێناو دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕیفۆرمی یٔیداریی و یاساسەروەری بەشداری پرۆسەی سیاسی لەهەرێم کردوە  ، لەماوەی کارکردنیدا جیاوازی لەرێچکەو شێوازی کارکردن لە قۆناغە جیاوازەکان هەبوە بەڵام لە ئامانجە ئەساسیەکانی خۆی لای نەداوە کەلەسەری دامەزراوە .

زۆرن ئەوانی خەون بە نەمانی گۆڕان دەبینن بەپارەی ناشەرعی ئەو وڵاتە بەدەیان پەیچ و ئەکاونتی ساختەیان لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروستکردوە لەقالبی هەڵسوڕاوی توڕە و رەخنەگر فیتی لاوازی و نەمانی گۆڕان لێدەدەن بێ خەبەرن لەوەی ڕەوانشاد لەکاتی خۆی فەرمویەتی  تا گەنجێکی حەماسی خاوەن خەون مابێ لەمسەری کوردستانەوە بۆ ئەمسەری کوردستان بەئاڵایەکی نیلیەوە بەشەقامەکانا بگەڕێ بانگەشە گۆڕانکاری بکات  دەست لەم ڕێباز هەڵناگرین و بەردەوام ئەبین .

زەرورە ئەم یادە بکرێتە دەستپێکێک بۆ دەست لەناو دەست و ئاشتکردنەوەی هەمو ئه‌و دڵسۆز و خاوەن ماڵ و تێکۆشەرانەی کەلەخەمی گۆڕانکاری و چاکسازی خشتێکیان لەبونیادی ئەو رەوتە ریفۆرمخوازە خستۆتە سەر خشت ، بەئامانجی بەهێزکردنی بزوتنەوەکە و لەگۆڕنانی خەونی نەیاران . 

گۆڕان ئەو هێزە سیاسیە کەئێستاش خاوەنی ئومێدی نەک تەنها هەڵسوڕاو دەنگدەرانی گۆڕانە بەڵکو ئومێدی سێ بەشی خەڵکی کوردستانە بۆیە ، گرنگە هەمومان ئه‌و ڕەوتە بپارێزین نەهێڵین ببێتە قوربانی بەرژەوەندی هیچ کەسێک هەمومان رەقیبێکی دڵسۆزی رێبازەکەی کاک نەوشیروان بین پێداگری بکەین لەجێ بەجێ کردنی ئەجندا سیاسیەکەی وە بەتایبەت لەو کابینەیەی ئێستایی حکومەت کەبەشدار و پێکهێنەری سەرەکین ، بەئامانجی چاکسازی گشتی بەشدار بوینە ئەبێت سوربین لەسەرجێ بەجێ کردنی چاکسازی کە بەپێ رێکەوتن لەگەڵ لایەنەکانی تری بەشدار لەحکومەت.

لەپێناو پاراستنی ئەو ئیرادە بەردەوامی هەڵسوڕاو دڵسۆز و خەمخۆرانی گۆڕان پێویستە بەلێبوردەیی و خەمخۆرییەوە درێژ بەڕێبازەکە بدەین بۆ گەیشتن بەئامانجە گەورەکە کە هێنانە کاییەی بەدامەزراوەکردنی دامەزراوەکانی وڵات و بەدیهێنانی چاکسازی گشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و گێرانەوەی شکۆ بۆ کۆیی دامەزراوە گرنگەکانی یاسادانان و  جێ بەجی کردن و دادوەری .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن