وتار

ترس له‌ سێبه‌ره‌كه‌ی تاڵیبان!

8/19/2021 10:44:00 AM 427 جار خوێندراوەتەوە
نەبەز جەلال


گەڕانەوەی ھێزی تاڵیبان بۆ سەردەسەڵات، دوو جۆر ترسی بۆ دۆخی ناوخەڵک و، دەسەڵاتی کوردی درووستکردوە!

خەڵک دەترسێ. لەم لێشاوی جێ گۆڕکێی و دەستکاریکردنە ناوچەییەدا کورد بگەڕێتەوە خاڵی سفر و بێ ئومێد بکرێت لەو تێکۆشان و ماندووبونەی ساڵانێکە تێیدا بۆتە سوتەمەنی.

دەسەڵاتیش ترس و گومانی ژێرپێبوونی خۆی وەک دەسەڵاتەکەی ئەفغانستان دێتە پێش چاوو، ناڕاستەوخۆ دەڵێن چارەنوسمان بە دەردی ئەو ڕاکردوانەی ئەوێ نەگات و ڕیسوا نەبین!

بەگشتی خەڵک ئێستا بێزارەو بە چاوەڕوانی تۆڵەوە باس و خواستەکانی خۆی وەک تانەیەکی توڕە دەردەبڕێ.

ھێزە سیاسیەکانی دەسەڵاتیش بە پیشاندانی جۆرو شێوازەکانی خراپی لە ترس و تۆقاندنەکانی تاڵیبان خەڵک ھێور و سارد دەکەنەوە!.

ئەوەی لە ئێستادا بۆتە پێویستیەکی خێراو حەتمی، ژیری  بەڕێوەبردنە لەو دەرس و پەندە نوێیانەی دەبنە نزیکبونەوە بۆ دەرگای چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک و، پێکەوەکاردنێکی ئاشتیانەو ھێمنانە بھێننە ئاراوەو پەنجە بخەنە سەر ئازارەکان و بگەڕێنەوە بۆ باوەش و خزمەتی خەڵک و دەست لە لووت بەرزی و خراپەکاری ھەڵبگرن.

تا دواجار ھەموان پێکەوە وەک نەتەوەیەکی یەکپارچە ببینە ھێزێک وەک خانی خانان و، خۆشمان بەدوور بگرین و بپارێزین لەوەی بکرێینەوە بە قوربانی و، تۆزی بانان!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن