584وتار

بۆچی کۆچ؟

8/11/2021 11:30:00 AM
رێبین شەمامكی

(مادام ئێوە ئەو دەسەلاتە بە جێ ناهێلن، ئەوا ئێمە بۆ ئێوەی بە جێ دێلین!)

رەنگە ئەو چەمکە دروشمی ناخی سەدان گەنجی خێر لەخۆ نەدیوی ئەو هەرێمە بێت، لە دەست حکومڕانی ئێوە سەر هەڵبگرێت!
جاران گەنجانی ئەو وڵاتە  ئەگەر ژیانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سەدامیشیان قبوڵ نەبا،  یاخی دەبوون و دەچوونە شاخ، لەوێ هیچ نەبا ئازاد تر بوون!   ئەوکات ئازادی گەورەترین شکۆ و سەروەری بوو، تەنیا لەوێ تاڕەددەیەک فەراهەم دەبوو،
  کە لە شار لێیان زەوت کرابوو.
 ئێستا لەسایەی حکومڕانی کوڕی شاخی ئەوێ رۆژێ تیا ماویین،  ئیتر نە شاخ بە کەڵکی ئەوە ماوە جارێکی تر ئەزموونی بکەینەوە بۆ ئەوەی ژمارەیەک  دزو ساختەچی تر بکەینەوە کەڵەگا و سواری سەری ئەو میللەتەیان بکەین !  نە شاریش بای ئەوەندە شکۆی ماوە کە شایەنی ژیان بێت و یاساو عەداڵەتیش تێیدا ببێتە سەنتەر !

بۆیە کۆچ بۆتە دروشمی ناخی  سەدان گەنجی خێر لە خۆ نەدیوی ئەو هەرێمە ، بە دەست چینێکی کەمدا لە ناویدا  شاهانە  دەژین و  گەنجانی ئیرەش بێ کار و بێ سەر تێ دەسوڕێنەوە و نازانن چۆن ؟
 ئەرێ ئێوە رۆژێ لە رۆژان لە خۆتان پرسیوە سەرۆک و مەلیکی کام  وڵات حەدیان هەیە بگەنە مەقامی ئێوە لە موڵک و ماڵ و  سەڵتەنەت!  لە حوکمی رەهای بێ مۆلەت؟  گەنجیش بە خیلی
 بە هەموو ئەو شتانەی ئێوە دەبەن کە ئێوە و کوڕەکانتان هەتانەو ئەوانیش بۆیان نیە خەونیشی پێوە ببینن!
ئەوان دڵخۆش نین سەر هەڵ دەگرن و ئێرە بۆ ئێوە جێ  دێڵن!
 ئەوان لە  داخی دەسەلاتێکی بێ باکدا دەڕۆن،  کە ئەوەی بە خەیالی دانەیەت کێشەی خەڵک و لە ناویدا ژیانی گەنجە،  کە گەورەترین سەرمایە و هێزی کاری هەر وڵاتێکە لەسەر دەستیان نیشتمان  بە هێزی نەبڕاوەی ئەوان گەشە دەکات و پێش دەکەوێت.
کۆچی گەنجان بەو رێژە زۆرە، لە داهاتوو کۆمەڵێک لێکەوتەی ئەوەندە خراپ لە سەر کۆمەڵگای کوردی بە جێ دێلێ، کە ئێوە لەوەشیان ئەوەندە بێ مەعریفەن، نازانن  لێکەوتەکانی ج کارەساتێک دەخوڵقێنێ؟
گەیشتمە ئەو ئەگەر بڕوایە، ئەگەرچێ کۆچی پێغەمبەرمان بڕیاری خۆی نەبوو،  بەڵام ئەو پەیامە دەگەیەنێ هەر ژینگەیەک ئازادی عەدالەتی تیدا غایب بوو، ئەگەر نەتتوانی بیگۆڕی کۆچ کردن لێی دەبیتە واجب!
شەرمەزاری بۆ دەسەڵاتێک خەڵک لە دەستی هەڵبێت و کۆچ بکات!

تێبینی: لە ساڵی ٢٠١٤ تا ساڵی ٢٠٢١ زیاتر ل١٠٠ هەزار گەنج کۆچیان کردووە
تەنیا لە شەش مانگی ساڵی ٢٠٢١ ٢٧ هەزار گەنج سەری خۆیان هەڵگرتووە.

سەری ساڵی کۆچیتان پیرۆز

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن