پێگەی هەرێمی کوردستان
2/18/2021 8:28:00 PM
عارف ڕوشدی
ئەگەر ڕووداوی تیرۆریستی دژ بە هەولێری پایتەخت، هەڵگری چەند ئاماژەیەک بێت، یەکێکیان بریتییە لە (بەهێزی و گرنگی) پێگەی هەرێمی کوردستان، روونتر بەدیارکەوت و هەمو ئەو دەنگە پێچەوانانەی ناشتەوە، هەر زوو زلهێزەکانی جیهان و ناوچەکە وەک بەرگریکار بەدەنگەوە هاتن و هەڵوێستیان نواند.
بە پێی لێدوانی بەرپرسانی پایە بەرزەکان و بەدواداچونی دەزگا هەواڵگرییەکان چاوەرێ دەکرێت وەڵامێکی گونجاوی کردەییان هەبێت.
بویە پێویستە سەرجەم لایەنەسیاسیی و رێکخراو و پێکهاتە کومەڵایەتییەکانی کوردوستان، لە ئاستێکی بەرزی یەکگرتویی و هەماهەنگیدا بن، بەرپرسانە پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لە هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانیدا ، بو ئەوەی هاودەنگی کومەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر دۆزی رەوای گەلەکەمان بەردەوام و بە رهەمدارتر بێت.
هەروەها پێویستە کاری دیبلوماسی کاراتر بکرێت و دوزەکەمان بەرەو ناوەندەکانی بریاری نێودەوڵەتی ئاراستە بکەین و تەنها قەتیس نەکرێت لە چوار چێوەی پەیوەندییەکانی هەنوکەیی نێوان هەولێرو بەغدادا، کە حکومەتەکەی هیچ دەسەڵاتیکی نییە بەسەر هێزە سیاسییە مەزهەبییەکانی ( دەوڵەتی قوڵ) و میلیشیا چەکدارەکانیاندا .