295وتار

دیاردەی نامۆ؟؟

12/28/2022 3:22:00 PM
عارف ڕوشدی

لە کوردوستان، لە دور زەمانەوە شوێنکەوتووانی چەندین ئایین و ئەهلی تەریقەت لە کەشێکی ئارام و دوستانەدا ژیان دەگوزەرێنن، کەمترین بەریەککەوتن لە نێوانیاندا ڕویداوە، هەرکاتێک گرفتێکی نەخوازراو سەری هەڵدابێت وەک (تاوانی قێزەوەنی دەستکردی عوسمانییەکان و دەمارگیرەکانی سەردەمی پاشایەتی نێوان هەندێ سەرۆک خێلی بەکرێگیراوی کوردو برا ئاسوریی و ئەرمەنییەکاندا) هەر زوو لە لایەن جەماوەری نیشتیمانپەروەری کوردوستانەوە بە هەماهەنگی بەرپەرچدراونەتەوە، ئێستاش( ئیسلامی سیاسی) بە سودوەرگرتن لە کەشی ئارام و پیادەکردنی پروسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردوستاندا لە هەوڵدایە چەندین دیاردەی نامو بە داب و نەریتی ڕەسەنی کوردەواری و ئاینپەروەری ڕاستەقینە پەلکێشی وڵاتەکەمان بکات

 

وەک بەکارهێنانی( عەبای خەلیجی، جبەو حیجابی هاوردەکراو ) بەڵکو گەیشتە ڕاددەی بەکارهێنانی (نیقاب)، لە کاتێکدا جل و بەرگی کوردی شیاوترین جلی باڵا پوشن، هەروەها لەسوسیال میدیادا خەریکە ئاراستەیەک پەیدادەبێت لە بارەی (هەستیاری ئایینی) بەرامبەر ئایینە دێرینەکانی کوردوستان تەنانەت هەوڵێک هەیە بۆ (حەرامکردنی جەژنە پیروزەو ئامادەبون لە بونەکاندا)، بۆیە پێویستە دەزگا پەیوەندیدارە فەرمییەکانی حکومەت و کۆمەڵگا ئەم هەوڵە مەترسیدارە بەهەند وەریبگرن و بە یاسا و هۆشیارکردنەوە ڕێگریبکەن لە تەشەنەکردنی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن