ناپاکى نیشتیمانى ترسناکترین گەندەڵییە ؟؟
7/18/2020 4:29:00 PM
عارف ڕوشدی
- هەندێ رووشنبیر بەڵێ (هەندێک)ی دارووخاوى گەندەڵکارى فیکرى ، بە تایبەتى بەشێکیان دەیان ساڵە لە ئەوروپا ژیاون، نەیانتوانییە لە ئەزمون و مێژووى پەرەسەندنى سیستەمە دیموکراسییەکانى ئەو ولاتانە وانەیەک فێربن ، بەلکو لە بێتوانایی و لاوازییان بەردەوام (هزرى رەشبینى گەندڵى فیکرى) بە سود وەرگرتن لە هەندێ بارودوخى نەخوازراوى هەرێمەکەمان ، لە رێگاى سوشیال میدیاوە بە نوسینى ووتارى کرچ و کاڵ بڵاوى دەکەنەوە . (گەندڵى فیکرى بنەماى هەمو جورەکانى دیکەى گەندڵییە) .
- جاران لە سەردەمى حکومەتەکانى پێش رووخانى بەعس خەلکێکى چەکدار هەبوو ناوینرابوو (جاش) ، زوریکیان لە پیناوى خوپاراستن و بەشدارنەبوون لە شەرە یەک لە دوا یەکەکانى حکومەتەکانى ئەوساى عیراق بوو ، بەشێکى بەرچاویشیان زیان بەخش نەبوون بەڵکو تا بویان دەکرا هاوکارى هێزەکانى پێشمەرگەیان دەکرد بە (چەک و پیداویستى دیکەى شەر ، زانیارى ، هاوکاریکردنى بریندارەکان و شاردنەوەى تیکوشەران ) کەمێکیان نەبێ کەوتبوونە زڵکاوى ناپاکییەوە ، بۆسەلماندنى ئەم بوچونە بەشدارى بەرفراوانى چەکدارانى رژێم بوو لە ڕاپەرینى گەلى کوردستانى بەهارى ١٩٩١ دا ، ئەگەر ئەوان هاوکارنەبوانەو بە راستى لە گەل رژێمدا سەنگەریان لە راپەریوان بگرتبایە ، زور زەحمەت بوو راپەرین بە زیانیکى کەم سەرکەوتنى بەدەست هێنابا بەڵکو رێژەى شەهیدو بریندارەکان زور بەرزدەبوویەوە .
ببەداخەوە ئێستا دەستەو تاقمى وا سەرى هەڵداوە لەو پەرى ناپاکیدان ، بەجورەها پاساوى زور سواو بێشەرمانە نەک دوژمندارى حکومەتى هەرێم دەکەن ، بەلکو لە رێگاى چەندین پێگەى ئەلکترونى و روژنامەو گوڤار و بە پاڵپشتى دەزگا هەولگرییەکانى دەورو بەرو هەندێ بەرپرسی ناپاکى ناوخو ، پەلامارى بزووتنەوەى کوردایەتى دەدەن و سوکایەتى بە شەهیدان و پێشمەرگە دەکەن ، بەهەمو شێوەیەک هاوکارو چاوساخى داگیرکەرانن ، ئەمانە ناپاکى گەل و نیشتیمانن نوینەرایەتى مەترسیدارترین رەوتى گەندەلى دەکەن ، ناونانیان بە (جاش) ئینجا راستەو پر بە پیستیانە و هێشتا کەمە .