451وتار

نهێنی سەرکەوتنی میللەتان

2/9/2021 4:56:00 PM
عارف ڕوشدی


گەلى کوردستان خاوەنى کێشەیەکى نەتەوەیی نیشتیمانییە، ئاساییە بە رێگایەکى ئاڵوزدا بەرەو ئامانجەکانى هەنگاوبنێت.

دابەشکەرانى کوردستان و ئەجێنداى ولاتان کاریگەرى نەرێنییان هەیە و بەپێێ بەرژەوەندی لە (هاوکارى و دژایەتیدا) هەڵوێستەکانیان لە هەڵبەزو دابەزدایە، بەڵام نهێنى گەورەى سەرکەوتنى گەلان، لە (خوراگرى و سازشنەکردن له پرینسیپەکان) دایە.

هەرێمى کوردستان بووە بە قەڵایەکى پتەوى کوردایەتى، کومەڵگاى کوردستانى لە پێشکەوتندا بە بەراورد لە گەڵ دەوروبەرەکەیدا پانتاییەکى زورى هەیە.

هەنگاوەکانى حکومەتى هەرێم لە بوارى چاکسازى و خۆرێکخستنەوەدا بە (پاڵپشتى گەل) ناحەزانى توشی سەرسورمانکردووە، بۆیە نامۆ نییە لە ململانێکانى نێوان هەرێم و بەغدادا ئەو پەرى توندرەوى بەدیبکرێت.

لە کوتاییدا کوردستان براوە دەبێت، بەرەو ئاستێکى بالاتر هەنگاودەنێت دەرەنجامى :-  نەبەزین و بەردەوامى ڕێرەوى چاکسازى، هەڵکشانى رێژەى  پروژەکانى ژێرخان ، رێکخستنەوەو بەردەوامى دابینکردنى پێداویستییەکانى ژیان و گوزەران ، بەردەوامى سیاسەتى هێمن و دور لە هەڵچون..                                 

بویە هەر هەوڵێک پێچەوانەی خواستی ئازادیخوازی خەڵک و حکومڕانی هەرێمی کوردستان بێت، خاوەنەکانی ڕسوا دەبن .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن