گەلی کوردوستان ،،،
7/19/2024 3:01:00 PM
عارف ڕوشدی
گەلی کوردوستان ،،،
تەنها لەسایەی پەرچەمی کوردایەتیدا، وەک گەلێکی زێندو دەمێنێتەوە چۆنکە
؛
داگیرکەران بە هەمو
توانایەکیانەوە لە هەوڵی بەردەوامدان بە هزری جیاواز ( نەتەوەیی ڕوکەش ، نێونەتەوەیی
فریودەر و ئیسلامی سیاسی لادەر) کوتایی بە
هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانیمان بێنن ؛ لە خۆشباوەری و ناخ پاکی خۆمانەوە
هاوارمان کرد ( کورد ، عەرەب و تورک) براین ، چەپڵەی درۆزنانەیان بۆ لێداین و لە
ناخی خۆیاندا ، ووتیان فریودەران سەرەو لێژ
بوون ، هاوارمانکرد ( بژی برایەتی گەلان ، خەبات دەکەین لە پێناوی بنبڕکڕدنی جیاکاری
) قاقای پێکەنینیان دەهات و ووتیان ؛ چەند گەمژەن بە گەمژەیی خۆیان شادو مەستن ، بە
ڕیشی پان و عەبای خەلیجی خۆیان دەنوێنن وەک فریادرەس بەڵام لە خشتەبەر و ، لە مینبەری
مزگەوتە پاک بێگەردەکانمانەوە ، هزری لادەری و کوشت کوشتارو دینداری ڕوکەش دەرخواردمان دەدەن ، دەستیان بە ڕیشیاندا هێنا و کوڕنوشیان بۆ وەلی ئەمرەکانیان برد؟؟؟؟؟؟
ئایا گەلە ستەمدیدەکەمان
، گەلی سەرفرازی ( خودا ناس ، ڕاستگو و بێ حیلەو خوازیاری عەدالەت و یەکسانی) تاکەی هەندێک لە کورد زمانەکان ، لە کەوا سوری بەرلەشکەری داگیرکەران لە سەمای ملکەچی دا دەمیننەوە ؟؟ ئایا
کاتی ئەوە نەهاتووە ( درۆ ، پوختان و ریاکاری) (هەمو ئەو رەوتانە) بەیەکجاری شەرمەزار بکرێن و پێکەوە لە فەلەکی
باڵای کوردایەتیدا کە تەنها رێبازی پیروزو سەر ڕاستە ، پەرە بەخەباتی ڕزگاری و
ئازادی گەل و نیشتیمان بدەین ؟؟؟