545وتار

ئایا وەزارەتى دارایى چ سیستەمێَکى باج پەیرەو دەکات، یاخود سیستەمى باجى هەیە؟

1/24/2021 1:51:00 PM
کاردۆ محەمەد

وەزارەتی دارایی ئەرکیەتی سیستەمى باجى هەبێت، تاکو بە پێى سیستەم بە سەر هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان باج بسەپێنێت. 

ئەگەر هەَڵسەنگاندنَیکى خَیرا بۆ سەپاندنى باج بکەین لە هەرێمى کوردستان بەسەر هاولاتیان و کۆمپانیاکان،بۆمان دەردەکەوێت کەوەزارەتى دارایى هێشتا خاوەنی جۆرێک لەسیستەم نیە،وەکو هەمووسیستەمَیکى باج کەلەدونیا پەیرەوە دەکرَیت، لە بەرئەوەی بۆ شایی یاسای هەیە .هەروەک لە بوارەکای تریش دا پێویستیمان بە چاکسازی لە سیستەمی یاسایی هەیە.لە وەرگرتنی باج بەپێیى ئەم چەند خاَلەى خوارەوە:

1. لە هەرێمى کوردستان کار بە یاسایى ژمارە (113)ى ساَلى 1982 دەکرێت، بێگومان ئەم یاسایە کاتێک دەرچووە ،عێراق پەیرەوەى سیستەمى سۆشیالیستى (اشتراکى) دەکرد، ئاشکرایە لەم سیستەمە گرنگی بە

کەرتى گشتى دەدرا . عێراق هیچ گرنگیەکى بە باج نەدەدا ،لەبەر ئەوەى پشتى بە فرۆشتنى نەوت بۆ دابین کردنى خەرجیە گشتیەکان (النفقات العامە)دەبەست، هەروەهاجموجۆلە بازرگانیەکان و هۆیەکانى بەرهەم هێنان (وسائل الانتاج) بە دەست دەولەتەوە بوون، کەرتى تایبەت گرنگى پێ نەدەدرا ،زۆر لاوازبوو.

2.حکومەتی هەرێم؛ پێناسەی بۆسیستەمی ئابوری نیە .کە لەسەر ئەو بنەمایە پەیرەوی سیستەمَیکى ئابورى بکات ،ئایا سوشیالیستیە یاخود سەرمایەداریە یان بازارى ئازادە، بۆ ئەوەى بتوانێت فەلسەفەى ئابورى لە ژێر رۆشنایى ئەم سیستەمە بونیاد بنێت.

3.مەبەست لەوەرگرتنى باج لەهەرَیمى کوردستان تەنهابۆدابین کردنى خەرجیەگشتیەکانە،سەرەرای ئەوەی کە باج وەرگرتن دەبێت لە چوارچێوەى (سیاسەتى باج) بێت، لەبەر ئەوەی ئەم باج وەرگرتنە تا ،لە گەڵ ئاراستەى ئابورى وڵات بگونجێت هاوتەریب، لە گەڵ گەشەسەندنى وڵات بێتەوە.

4. لە هەموو وڵاتانى جیهان باج کاتێک رێژەکەى زیاد دەکرێت کە خەرجیە گشتیەکان (النفقات العامە) زیاد بکات، بەڵام بە پێچەوانەى ئەم بنەمایە لە هەرێمى کوردستان خەرجیە گشتیەکان کەم دەکرێتەوە، وەک (کەمبونەوەى موچەو پێدانى کارەبا وسوتەمەنى و....هتد)، لەبەرامبەردا رێژەی باج زیاد دەکرێت.

5. حکومەت داوا لە هاوڵاتیان و بەتایبەت کۆمپانیاکان دەکات کە داهات و خەرجیەکان یان بەشَیوەیەکى راست ودروست وشەفاف لەچوارچَیوەى ژمێرەى کۆتایى پێشکەش بکەن لە کاتێکدا خۆی نەیتوانیوەلەماوەى حەوت ساَلى رابردوو نە بودجە ، نە ژمێرەى کۆتایى پێشکەش بە پەرلەمان بکات، بۆ ئەوەى
هاوڵاتیان بە تایبەت باج دەران بزانن داهات وخەرجى حکومەت چەندە و چۆن ئەم باجەى کە لێان وەردەگیرێت لە چ خەرج دەکرێت.

6. وەرگرانی باج هەر لە سەرەتاوە، (لە دەروازە گومرگیەکان) بازرگانان فێرى ساختەکردن لە نرخى کاڵاکانیان دەکات، بەوەى کە نرخى راستەقینە لە (مەنەفێستەکان) ناسەپێنێ، بەڵکو ئەو نرخە پەسەنددەکات کە لە (تعریفە)ى گومرگى هاتووە، بێگومان ئەم نرخەش زۆر کەمترە لە نرخى راستەقینە، بەمەش بازرگانەکان ئەو نرخە لە ژمێرەکانیان تۆماردەکەن، بۆیە نرخى راستەقینەی کالاکان
 بەدەرناکەو َیت ،دواتر باجی راستەقینە بە حکومەت نادرێت.

7. زۆربەى ئەو کۆمپانیایانەى کاڵا هاوردەى کوردستان دەکەن دووجار باجیان لێ وەردەگیرێت، جارێکیان لەگومرگەکان،جارَیکى تریش لەبەرێوەبەرایەتى باجى   کۆمپانیاکان،کاتێک ژمێرەى کۆتایى لە کۆتایى ساڵ پێشکەش دەکەن.

8. پەیرەونەکردنى سیستەمى بانکى لە لایەن بازرگانەکان لە کاتى هاوردەکردن و هەناردەکردنى کالاکانیان، واتە بازرگانان لە رَیگەى بانکەوە ئاڵوگۆرى بە مامەَلە بازرگانیەکانیانەوە ناکەن ،بە ڵکوهەمومامەڵەکان لەرێگەى نوسینگەى (حەوالات) ئەنجام دەدەن، ئەوش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە هەرێمى کوردستان سیستەمى بانکى زۆر لاوازە بەتایبەت بانکە حکومیەکان، بۆیە لە نەبونى سیستەمى بانکى ئەستەمە بۆ ژمێریارانى یاسایى (کە کارى ووردبینى بۆ ژمێرەى کۆتایى
کۆمپانیاکان دەکەن) بگەنە خەرجى و داهاتى راستەقینەى کۆمپانیاکان.

9. لە هەر َیمى کوردستان سیستەمى پسولەى فەرمى (وصولات رسمیە) پەیرەو ناکرێت، بۆیە هەر کۆمپانیاێک بەئارەزوى خۆى پسولەچاپ دەکات،لەکاتَیکداپَیویستەئەم پسولانەلەشوێنێکى فەرمى چاپ بکرێت بۆئەوەى کارى ووردبینى ژمێرەى کۆتایى کۆمپانیاکان ئاسان بێت.

10. لەبەرئەوەى هیچ سیستەمَیکى زانستى بۆوەرگرتنى باج پەیرەوناکرێت،بۆیەپەنابۆشێوازى خەمڵاندن دەبرێت، بێگومان ئەمەش پێچەوانەى بنەماى عەدالەت و یەکسانیە لە دانى باج، ،ئەگەر هاتوو کۆمپانیا قازانجى نەکردبێت بە پێى یاسا نابێت باجی لێ وەربگیرێت، بەڵام سالانە
هەزاران کۆمپانیا هەیە هیچ کارى نەکردووە کەچى باجیشیان لێ وەردگیرێت.

11. بە پێى یاسای ژمارە (4)ى ساَلى 2006 (یاساى وەبەرهێنان) پرۆژە وەبەرهێنەکان لە باج بەخشراون، بۆیە بەسود وەرگرتن لەم یاسایە بە سەدان پرۆژە و کۆمپانیا خۆیان لە باج دزیوەتەوە، بە تایبەت پرۆژەکانى نیشتەجێ و کۆمپانیاکانى دەرهێنانى نەوت، کە ساڵانە بە سەدان ملیار دینار قازانج دەکەن، بە واتایەکى تر کۆمپانیا گەورەکان باج نادەن، بێگومان ئەمەش
پێچەوانەى ئەو بنامایانەیە کە لە سەرەوە باسمان کرد.

12. زۆرى گۆرانکارى لە دەرکردنى رێنمایى تایبەت بە باج واى کردوە باجدەر بەرچاوى رون نەبێت کە ساڵانە چۆن باج بدات، هەروەها ئەو رۆتینە زۆرەى لە کاتى وەرگرتنى باج لە لایەن بەرَیوەبەرایەتیەکانى باج بێزاریەکى زۆرى بۆ هەوڵاتیان دروستکردوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن