480وتار

کوردستان پێویستی بە شۆرشی چاکسازییە!

6/11/2020 1:41:00 PM
کاردۆ محەمەد

سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان  خەریکی چین؟! لە خەمی کێدان ؟ یەکێکم لە وانە بروا م بە کاری پەرلە مانی دامەزراوەکەی هەیە. پەرلەمان ناخەمە ژێر پرسار، بەڵام کاراکتەرو ئەو ئەزمونە شکستخواردوە ، لە کاری پەرلەمانی دەخەمە ژێر پرسیار؟ لەم قەیران و نادادیی و لێکترازانەی  روبەروی وڵات بۆتەوە. پەرلەمان لە وەرزی نوێیاندا چەندین ئەرکیان لە ئەستۆدایە،کەچی هەر جارێ و بە پاساوێکی ناراست و نارەوا ، پەرلەمان توشی دابڕین دەکەن.، باشە ئێوە لە دکتۆرو کارمەندانی دروستی چیتان زیاترە ،لەبەرەی پێشەوەی جەنگی کۆرۆنان،  لە جێی خۆیەتی بپرسین پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمان ،نەک نەیانتوانی لانی كەمی ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن،بەڵکو هۆکاری سەرەکین لە خامۆشکردنی مینبەرێک ،ئەگەر بویسترێ قسەیەکی رەوای لێبکرێ .کەگرنگترین پرسەکانی وڵات و خواستی خەڵکن؟  بۆچی پەرلەمانتاران ئەو دۆخە قبوڵ دەکەن ؟ .
 لە کاتێکدا گرنگترین خاڵی ناوکۆیی پەرلەمانتاران هەیە. لەوانە:
-یەکخستنی هێزی پێشمەرگە
- كاراكردنەوەی لیژنەی دەستوور.
- هێنانی بودجەی (٢٠٢٠) بۆ پەرلەمان. 
- گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە بە یاسا. 
- رێكخستنەوەی دەروازە سنورییەكان.
-  فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات. 
- دڵنیایی كۆمەڵایەتی
- چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست.
-هەموارکردنی یاساکانی دەسەڵاتی دادوەری و داواکاری گشتی و ئەنجومەنی شورا
-
- هەمواری یاسای وەبەرهێنان.
- یاسای خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.-
-پرسی پەروەردە 
-پرسی تەندورستی ومافی نەخۆش
-کێشەو ناکۆکی هەرێم وناوەند
ئەم سیاستە کوردستان خستۆتە بەردەم دوریانی  داخستن بەروی چاکسازی و کرانەوە بەروی مەترسی و هەرەشەکانی لەسەر  بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان پارچە پاچە بونی وڵات؟!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن