572وتار

گەلی دانا دانامێنێ!

9/21/2019 7:18:00 PM
کاردۆ محەمەد


لە هەموو تەنگژەو ئاڵۆزی و بەریککەوتنێکدا، دەبێ چارەنوس و بەرژوەندی گشتيی و ئایندەی گەلەکەمان، لەسەروی بەرژەوەندی کەس و حیزب و بنەماڵە وە بێت، ئەمەش تەنها بە سیاسەتی عەقڵانی و مەدەنی دەکرێت، کە ئەزمونە تاڵ و شکستخواردوەکان دوبارە نەکاتەوە.

ئەگەر دامەزراوە و حکومەت هەیە، دەبێ رێگری لە رەفتارو قۆرخکاری بەحزبی کردنی حکومەت و نیشتمان و هەموو شتێک بکات. کە گەوهەری کێشەی ئەمرۆی دەسەڵاتی کوردیە. 

حکومەت بەرپرسارە لە هەمو پێشلکاری کردنێک لە بەرانبەردا رێکاری مەدەنی یاسای بگرێتەبەر. 

لەم هەل و مەرجە ناوچەیی نێودەڵەتیدا، لە هەمو ساتێک زیاتر ئەگەری بەر یەککەوتن هەیە. کورد و کوردستانیش پرسێکی رەوای هەیە. تۆ چە پی یا راستی، علمانی یائیسلامی، دەبێت ئەلتەرنانتێقێکی چارەسەرت بۆ پرسە رەواکەی هەبێت، دەنا جیاوازیت، لەگەل تۆتالیتارە ستەمکارانی نەتەوەی سەردەست چیە؟ 

لەپێناوی بەهێزکردنی ناوەوەی خۆت کارکردن لەسەر بنەمای یەکێتی و رێزگرتن لە جیاوازی، هاوسەنگی هێز، لەگەڵ دەرەوە دەپارێزێت. هەر حیزب و دونیابینیەک بییەوێت کۆمەڵ لە قاڵب بدات و جیاوازی بکۆژێ. سیاسەتی بە پارتی کردن یا بە یەکێتیی کردنی هەموو کوردکۆمەڵگە بسەپێنێ، لەژێر هەرزەبرێک و ناوێک بێ. فاشیل و مەحاڵە. کەواتە لەسەرسیاسەتی نیشتیمانی هەموان، کۆکین و لەبەرێوەبردنیدا جیاواز و ناکۆکین، بەم دونیا داکەوتبینە و بە ئەقڵی سەردەمیانە و بە بڕوابون بە پرانسیپی پێکەوە ژیان، دەتوانین بەسەر گرفت و کێشەکان دا زاڵ بین، گەلەکەمان، لەبەردەم هەرەشەی گەورەو مەترسیدار دایە. دەبێ هەمومان بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی ویژدانیمان هەبێت و دژی تێکدانی وڵات و وێراکاری توندو تیژی ببینەوە. 

هێزەکۆمەڵایەتی مەدەنییەکانی خەڵکی کوردستان گوشارو بەربەست لە پەرچەکرداری ناراست و بردنی گەلەکەمان بەتونێلی ئاگری خۆکوژی دروست بکەن، لەهەمو دۆخێکدا کورد دەڵێ :گەلی دانا دانامێنێ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن