ته‌نها مه‌لا به‌ختیارعوقده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای هه‌یه یان ڕووداو و حزبه‌كه‌شی؟!
9/13/2020 6:36:00 PM
هەڵمەت عەلی
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌رحه‌ق به نه‌وشیروان مسته‌فا وتی شتێكی نوێ نه‌بو، ئه‌و به‌درێژایی مێژووی خۆی له ڕێگه‌ی نوسینه‌وه‌كانییه‌وه بێت یان لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانی، نه‌یشاردۆته‌وه و به ئاشكرا ئه‌و گرێ ده‌روونییه‌ی به‌رچاوخستووه، ئیدی ئه‌گه‌ر ڕووداوێكی نوێ و نه‌بیستراوی باس كردبێ ئه‌وه درێژكراوه‌ی ئه‌و عوقده مێژووییه‌یه‌تی و هیچی دی.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه، ئه‌و ماوه زۆره‌یه كه كه‌ناڵێكی به‌ناو پڕۆفیشناڵی وه‌ك ڕووداو بۆ ئه‌م زاته‌ی ته‌رخان ده‌كات، له‌ماوه‌ی كاتژمێرێك و 48 خوله‌كدا ته‌واوی باسه‌كان له‌ده‌وری كار‌و هه‌نگاوه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌خولێته‌وه، له‌كاتێكدا مه‌لا به‌ختیار خۆی چه‌ندجارێك ده‌ڵێت؛ له كۆی 480 لاپه‌ڕه ته‌نها 30 لاپه‌ڕه‌م ته‌رخانكردووه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كاك نه‌وشیروان، به‌ڵام زوو زوو پێشكه‌شكاری كه‌ناڵه به‌ناو پڕۆفیشناڵه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پرسیاركردن له‌سه‌ر كاك نه‌وشیروان تا مه‌لا به‌ختیاریش به دڵی خۆی بوغز و كینه‌ی به‌سه‌ردا ببارێنێت.
كاتێك ئه‌م به‌رنامه‌یه‌م بینی هه‌ستم كرد مێژووی 50 ساڵی ڕابردووی كورد ته‌نها نه‌وشیروان مسته‌فا لێی به‌رپرسیاره، به فیعلی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه به‌ده‌ر له نه‌وشیروان مسته‌فا وجودی نه‌بووه، ئه‌مه ته‌نها له مێژووه ناشیرنه‌كه‌دا، ئه‌گینا له‌سه‌ر جوانییه‌كانی شۆڕش خوا هه‌ڵناگرێ سه‌دان خاوه‌نی بۆ دروست ده‌بێ و كاك مه‌لا به‌ختیاریش قسوری نه‌كرد له‌خۆ به پاڵه‌وانكردن له‌و مێژووه‌دا.
ئه‌وه‌ی له ته‌له‌فیزیۆندا كاری كردبێ، ده‌زانێت كات چه‌ند گرنگه، له‌خۆڕا ماوه‌ی درێژ نادرێته به‌رنامه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی دیاریكراو، كاتێكیش كه‌س و حزبێكی دیاریكراو له به‌رنامه‌كه‌دا به ئامانج بگیرێ ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه پلانێكی پێشوه‌خته هه‌یه، ئه‌وه‌ی ڕووداو كردی ڕێك له‌مه ده‌چوو، به ئاشكرا دیاربوو كاك نه‌وشیروان و مێژووه‌كه‌ی به ئامانج گیراوه‌و، ڕه‌نج سه‌نگاوی به پرسیار‌و مه‌لا به‌ختیاریش به وه‌ڵام ویستیان ئه‌و زاته گه‌وره‌یه له‌كه‌دار بكه‌ن، بۆیه له ڕاستیدا ته‌نها مه‌لا به‌ختیار عوقده‌ی به‌رامبه‌ر به كاك نه‌وشیروان نییه، به‌ڵكو ڕووداو و حزبه‌كه‌شی عوقده‌یه‌كی گه‌وره‌تریان به‌رامبه‌ر به مێژووی ئه‌و زاته گه‌وره‌یه هه‌یه ..!