464وتار

كازمی سیاسیەكی فوتێكراو

8/2/2020 11:56:00 AM
ئاوات عەبدوڵا



بەسەرنجدانێكی كەم تێدەگەین وتار‌و گوفتارەكانی مستەفا كازمی تەنیا مانۆڕێكی سیاسیەو هیچ یەكێك لەو گوتارانە ناچنە نێو میكانیزمی كار‌و كردارەوە، لەسەرەتای دەست بەكاربونیەوە ئەوەی ئەم پیاوەی كردۆتە سەرۆك وەزیرانی عێراق تەنیا وتاردان‌و هەندێك جاریش مانۆڕ‌و خۆنیشاندانی میدیایی بووە.؟!

هەر لەسەرەتاوە گەمەكە كەمێك ئاشكرا دەردەكەوت، وەك باس دەكرا كازمی پێشتر ڕۆژنامەنوس بووە، هەر كەسێك خوێندنەوەیەكی وردی هەبوایە دەیزانی سلوك‌و پیشەی پێشوی ئەم پیاوە هاندەرو ڕێخۆشكەرە بۆ ئەوەی وەك سەرۆك وەزیرانێكی پڕوتار‌و بێكردار دەمێنێتەوە، (ڕێزێكی زۆرم بۆ هەموو ڕۆژنامەنوسان) بەڵام ئەوەی ڕۆژێك كاری ڕۆژنامەوانی كردبێت بەتایبەت لەوڵاتانی هاوشێوەی عێراق، دەبێت ئەوەش بزانێت بەشێكی زۆری ئەو پیشەیە فوتێكردن‌و قەبەكردنی ڕوداوو وێنەكانە زیاتر لەحەجم‌و قەبارەی خۆی، ئەو پێشەیە لەم وڵاتەدا نیشاندانی كۆمەڵێك وێنەیە بەبەرانبەر‌و وەرگر كەدەكرێت لەئەساسدا وێنەكە نەك بەو جۆرە نەبێت، بەڵكو پێچەوانەش بێت.

ڕەفتار‌و سلوكەكانی كازمی لەئێستادا زیاتر وەك ئەدمێنی پەیجێك دەردەكەوێت كەلەخۆ ئامادەكردندا بێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت‌و دەیەوێت زۆرترین عەڕزی عەزەڵاتمان نیشان بدات.

بۆیە من پێموایە هەڵەیەكی گەورەیە گەر وابزانین كازمی سەركردەو سەرۆكێكی جیاوازە لەوانی دیكە، ڕاستە جیاوازە بەڵام تەنیا لەنمایش‌و خۆنواندندا نەك خزمەت‌و چالاكی، لە ئێستاشدا بەبڕوای من كازمی هیچ نیە جگە لەپیاوێك كەوەك هەموو كاندیدەكانی دیكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئامادە دەكات، سەیر نیە گەربڵێن تاكە كاری جێی سەرنجی كازمی بڕیاردان‌و دەستنیشانكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراقدا ئەوەش دوای ئەوەی تێگەیشت تاڕادەیەكی زۆر عەڕەزاتی دەسەڵات‌و وتارەكانی بەشێكی زۆری ساحەی سیاسی‌و میدیایی عێراقی تەنیوەو ئیدی كاتی ئەوەهاتووە خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق ئامادەبكات، هەڵبژاردنێك كە ئەویش تائێستا بڕیارەو كەس نازانێت تا حوزەیرانی داهاتوو چی دیكە ڕوودەدات ؟!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن