1425وتار

کۆتا بۆ پێکهاتەکان، دیموکراسییەت لەژێر پرسیاردا!

5/9/2020 8:16:00 PM
یوسف مەنتک


پێڕەوکردنی سیستمی کۆتا بۆ پێکهاتەکانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، دیموکراسی و دادپەروەری دەخاتە ژێر پرسیارەوە، یا بە تەواوی ئەو مافەی هاوڵاتیانی تر پێشێل دەکات،  مافی سەرجەم هاوڵاتیان بە کەمینە و پێکهاتەکانەوە لە ژێر سایەی یاسادا پارێزراو دابینکراودەبێت، بۆ نوێنەراتیان لە پەرلەمان دەتوانن سەبەخۆ یا لەنێو لیستی یەکێک لەپارتەکان کاندیدیان هەبێت، ناکرێت نوێنەری کەمینە خاوەنی دوووسەد دەنگ بێت بچێتە پەرلەمان، بەلام کەسێکی تر لەم لاوە زیاتر لە چەند هەزار دەنگی هەبێت، بەهۆی تەواو نەکردنی ڕێژەیی یاسایی ناتوانێت ببێت بە ئەندام پەرلەمان.
بۆ کەمینەکان فرسەتێکی باشە، هەمان کات ئەو پێگەیەی پەرلەمان یا وەزارەت بۆ  خزمەتکردن وتەواو کردنی ئەجیندای سیاسی لایەنێک یان ولاتێکی داگیرکاری کوردستان بەکار دەهێنێت،  نموونە نوێنەرایەتی تورکمانەکان لە پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتەکان لە خزمەت دەولەتی داگیرکاری فاشیستی تورکیادایە، میتی تورک سەرپەرشتیان دەکات، زۆربەی حیزبە تورکمانییەکان دەزگا سیخوڕیی و سەربازییەکانی دەولەتی تورکیا بەڕێوەیان دەبات.

 لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بینیمان لە نێو پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵگرتنی حەسانەی پەرلەمانی بێ لایەن نەبوون و نەیان توانی نوێنەرایەتی کەمینەی خۆیان بکەن، کەچی بوون بە پاشکۆی حزبێکی دەسەڵات.

کۆتا لە هیچ ولاتێک پەیڕەوناکرێت، لە وڵاتانی جۆرجیاو ئەرمینیا گەلی کورد و چەندین کەمینەی تر هەن، کەچی لە مافەسەرەتاییەکانی خۆشیان بێ بەشن، لەشەڕی ناگۆرنۆ قەرەباخ ئەرمینیا کوردی ئێزیدی بەکار هێنا لەشەڕی دژ بە ئازەربایجان، پەیمانیان پێدان بەشداری شەڕیان لەگەڵدا بکەن دوای شەڕ کوردستانی سور دادەمەزرێنینەوە، چەند هەولێکیشیان دا بۆ گەڕاندنەوەی کوردەکانی کۆمارەکانی تر ڕووسیای فیدراڵ، ئەوەش تەنیا بۆ چاو بەستن بوو، بە هەمان سیاسەتیش جۆرجیا کوردە سووننەکانی بەکار هێنا، دوای سەرکەوتنی ئەرمینیاو گەڕاندنەوەی ناگۆرنۆ قەرەباخ کوردەکان ئاهەنگیان گێڕاو ئاڵای کوردستانیشیان هەڵکرد، بەڵام چەند سەعاتێک دواتر ئەرمەنییەکان ئاڵای کوردستانیان سوتاندو گوتیان:
ئێوە ئەو مافەتان نییە. ئەنجام  کوردی ئێزیدی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ لە ئەرمینیا تۆمار کراوە، ئەوەش بۆ دابڕاندن و لێکترازانی گەلی کورد، لە پەرلەمانی هەردوو وڵاتی ئەرمینیاو جۆرجیا سیستمی کۆتا  بۆ گەلی کوردو کەمینەکان نییە، چ نوێنەریان نییە، جگە لەوەش تا بۆیان کرابێت ستەم لەگەلی کورد کراوە، کوردی تەواوی کۆمارەکانی ڕووسیا بە تورکیاشەوە بەهۆی ناعەدالەتی و ستەم و چەوساندنەوە لە خاکی باب و باپیرانیان ئاوارەو دەربەدەر بوون.

کۆتا بۆ پێکهاتەکان تەواوپێچەوانەی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسییەتە، بۆیە گرنگە حزبە کوردستانییەکان کار بۆ ئەوە بکەن چیتر سیستمی کۆتا بۆ پێکهاتەکان لە هەرێمی باشووری کوردستانیش پەیڕەو نەکرێت، ڕێگری بکرێت لەوەی هێندەک حزب و دەولەت لەڕێگەی ئەو کەمینانەوە دەست بخەنە نێو کاروباری هەرێمی کوردستان بیکەن بە مەڵبەندی تەڕاتێنی دەزگە تۆقێنەرو هەواڵگرییەکانیان.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن