529وتار

هیراكلیتس و ئەفلاتون و كۆڕۆنا

4/12/2020 8:37:00 PM
فواد سدیق

لەماوەی رابردوودا زۆر تۆژینەوەو راپۆرتی دژ بەیەكتریم لەسەر ڤایرۆسی كۆڕۆنا خوێندۆتەوە، هەندێكیان  تووشی شۆكت دەكەن، كە هیچ بەهایەكی مرۆڤایەتی تێدا نامینێتەوە، لەم رووەوە  یەكەمین فەیلەسووفی ئەقڵانی (هیراكلیتس 478/475 – 540/544 پ.ز) م بیردەكەوێتەوە، كاتێ دەیگوت (باشتر وایە هەموو پیاوە بەتەمەنەكانی شاری ئەفسوس لەسێدارە بدرێن و شار بۆ ئەوانە جێبهێلن كە هێشتا ریشیان لێ نەهاتووەو لە سەرەتای قۆناخی هەرزەكاریدان)ئەفلاتون یش كە پەنجا ساڵێك زیاتر دوای هیراكلیتس هاتۆتە سەر دنیا، بە سوودوەرگرتن لە فەلسەفەكەی هیراكلیتس دەیگوت(نابێت دەوڵەت سەرقاڵی بەخێوكردنی ئەو منداڵانە بێت كە كەمئەندامن و بارێكی گرانن بەسەر دەوڵەتەوە)بۆیە شاعیرو كەمئەندام كەوتنە دەرەوەی كۆمارەكەی ئەفلاتون، بێگومان بۆچوونی هەردوو فەیلەسووف تەواو دوورن لە بەهای مرۆڤایەتی. بەڵام لە روانگەی ئەم بۆچوونانەوە زۆر راپۆرتم خوێندۆتەوە، كە كۆڕۆناش بەهەمانشێوە دەستكردی ئەمریكاو یەكێتی ئەوڕوپاو چین ە، بۆ لەناوبردنی ئەم هەموو بەساڵاچوانەی كە ساڵانە پارەیەكی زۆر تەرخاندەكرێت بۆ ژیان و خزمەتكردنیان. راپۆرتەكان پشتیان بەكۆمەڵێك زانیاری بەستووە، بۆنموونە وەزارەتی دارایی ئیتالیا، كاتێك بۆ بودجەی ساڵی 2020 راپۆرتی خۆی بەرزكردۆتەوە، ئاماژەی بۆ بڕی(18)هەژدە ملیار یۆرو كردووە. راوێژكاری ئەڵمانیا مێركل لە 8/8/2019 باسی لەو توێژە كرد كە  ساڵانە سەدان ملیۆن یۆرۆیان لێ خەرجدەكرێت،بێئەوەی رۆڵێكی كارا ببینن ، چونكەلە دوای تەمەنی60 ساڵییەوە، بەناچاری خانەنشین دەكرێن .ماكرۆن لە 4/9/2019 كاتێك سەردانی شاری مرسیلیای كرد، رەخنەی توندی ئاراستەی حیزبی دیموكراتی  مەسیحی فەرەنسی گرت بەوەی  سوورە لەسەر پێدانی پارەی خانەنشینی كە ژمارەیان زیاتر لە (15)ملیۆن كەسە.سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە 7/9/2019 بەڵێنی دا ئەو لەبەرچوون(نزیف)ی بودجەیەی بەریتانیا رابگرێت، یەكێك لە خاڵەكانی ئەوەبوو، واز بێنن لە رێككەوتنی ئاسایشی گوزەرانی هاوبەش بۆ بەساڵاچوان لە ئەوروپا.   لە 27/9/2019 جێگری سەرۆكی ئەمریكا، لە ئەنجومەنی نوێنەران هێرشی بردە سەر دیموكراتەكان،بەوەی كە دیموكراتەكان نایانەوێ یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی(قانون الضمان الاجتماعي) بگۆڕن. ئەمانە هەمووی لە لایەك، لە ساڵی (2000)ەوە، شاری وهان ی چینی ، گەورەترین تاقیگەی زانستی لە باشووری رۆژهەڵاتی چین كردۆتەوە،كە (چین، ئەمریكا، یەكێتی ئەوروپا)ئەو تاقیگەیە بە هاوبەشی بەرهەمدەهێنن، تایبەتە بە تۆژینەوەی زانستی بۆ جۆرەكانی ڤایرۆسی بەستوو(المتجمدة)، كە كاری زانستی زۆر گرنگیان تێدا ئەنجام داوە، بەشێكی ئەو تۆژینەوانە پەیوەندیان بە جۆری توخم و رەگەزی مرۆڤە، كە مێژووی مرۆڤایەتییان بۆ (250)هەزار ساڵ پێش ئێستا گەڕاندۆتەوە، هەروەها لەو بەكتریاو ڤایرۆسانەشیان كۆڵیوەتەوە كە (150) هەزار ساڵ پێش ئێستا هەبووەو تا ئێستا زیاتر لە (3)ملیار كەسیان كوشتووە. ئەم تاقیگەیە كاری زۆری لەسەر بەكتریاو ڤایرۆس كردووەو چەندین بەڵگەی تۆكمش هەن، كە لەگەڵ یەكەم كەسی تووشبوو لە ووهان ی چین، پزیشكێك ئاشكرای ڤایرۆسەكەی كردووە كە دروستكراوە، بەڵام بێسەروشوێنیان كردووە. هەموو زانیارییەكانی ئێستاش بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنا، ئەوە رووندەكەنەوە، كە ئەو ڤایرۆسە تەنیا دەگوازرێتەوە سەر ئەو شانانەی لەش كە تەمەنی مرۆڤەكە لە (60)ساڵ كەمتر نەبێت. 
دەبا بپرسین ئایا ئەو داتایە راستە كە رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویدەكاتەوە؟، ئایا رێژەی مردن لە چین ئەوەندە كەمە ؟، رۆژنامەی ئیبۆش تایمز(The Epoch times )لەم چەند رۆژانەی رابردوو، راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت، لەماوەی ئەم سێ 3 مانگەی رابردوودا، (21)بیست و یەك ملیۆن مۆبایل  لە هێڵەكانیان نەماون ، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو ژمارەیە هەمووی مردوون!!. هەمووشی لەسەرەوەی (60) ساڵیدان. ئۆپۆزیسیۆنی ملیۆنێری چینی لە تایوان (تشنغ وون) كە بە (زاك) بەناوبانگە، دەڵێت تەنیا لە شاری وهان زیاتر لە (39)هەزار كەس مردووە!!.
ئیتالیا یەكێك لەو وڵاتانەیە كە بە وڵاتی پیر ناوی دەهێنرێت، چونكە رێژەی%27 ی دانیشتوانی ئیتالیا لە (60)ساڵی بەسەرەوەن،كە زیاتر لە (16)ملیۆن كەسن. ئیسپانیا بە رێژەی %22 ی لە سەرەوەی (60)ساڵیدان، كە ژمارەیان (10)ملیۆن زیاترە. فەرەنسا رێژەی ئەوانەی كە لە (60)ساڵي  سەرووترن %20 زیاترە، كە زیاتر لە (13)ملیۆن كەسی پیر بەخۆوە دەگرێت. ئەمە جگە لەوانەی كە كەمئەندامن یان هەر زوو تووشی نەخۆشی درێژخایەن هاتوون و ناتوانن كار بكەن. وەزارەتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەبێت مووچەیان بۆ دابین بكات. 
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، تا ئێستا هاتوچۆ لە ئەوروپا و ئەمریكا بە شێوەیەكی رێك و پێك رانەگیراوە، تەنانەت فڕۆكەخانەكانیش دانەخراون .ئەی ژمارەی ئەم منداڵانەی كە تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە مردوون (نەك نەخۆشی تریان هەبووبێت)چەندن؟ . 
   بێگومان ئێستا ناتوانین وەڵامی دروستی ئەو بابەتە بدەینەوە، كە ئاخۆ جیهانی لیبڕاڵ گەیشتۆتە ئەو ئاستەی دوور لە هەموو مۆڕاڵ و بەهاكان، ئەم فەلسەفەیەی هیراكلیتس جێبەجێ بكات؟  بەڵام دڵنیاین كە ئەمساڵ، ساڵی وەرچەرخانە ، ساڵی گۆڕینی ئەقڵی مرۆڤایەتییە لە دۆخێكەوە بۆ دۆخێكی دیكە، پێداچوونەوەیەكە بۆ هەژموونگەرایی ، واتا ئیمپراتۆرو قەیسەرو ..هتد لە بەرگێكی نوێ دەسەڵات دەگرنەوە دەست،بەڵام هێشتا ئەو رووبارەی مەلەی تێدا دەكرێ شێلووەو روون نییە. دەبێت چاوەڕوان بین خڵت و خۆرەكەی بنیشێتەوە، تا جوان رووندەبێتەوە، ئەوكات هەموو شتێك وەكوو خۆی یەكلا دەبێتەوە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن