دوو هەڵوێستی جیاواز
3/20/2020 9:51:00 PM
د. هەڵەت رەشید
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەهۆی ڕونکردنەوەیەکی وتەبێژی
وەزارەتی داراییەوە دەربارەی دابەشکردنی موچە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێرشێکی
فراوانی ڕاگەیاندنی کردە سەر بزوتنەوەی گۆڕان، وەک ئەوەی سەرچاوەی بەفیڕۆدانی
داهات و نەهامەتیەکانی هەرێم و خراپیەکانی ئیدارەدانی هەرێم هەمووی بزوتنەوەی گۆڕان
بێت.
ئەوەی جێی سەرنجە لەبەرامبەر ئەم هێرشە ناڕەوایەی
سەری بزوتنەوەی گۆڕان تەنها بەیەک ڕونکردنەوەی ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندن بەرامبەر
ئەم هێرشە ناڕەوایە وەستایەوە و دور لەقسەی زبر و تەشهیر تەنها داوای گفتوگۆ و ڕوبەڕو
و قسەی ئاشکراو دۆزینەوەی چارەسەری بۆ گرفتە قوڵەکانی ئێستا و ڕابردوی هەرێمی کرد.
بەڵام پاش دەستگیرکردنی پێشمەرگەیەکی یەکێتی و ڕونکردنەوەیەکی
دەزگای ئاسایشی هەرێم(هەولێر)، شەڕە قسەو بەیاننامەیەکی قورس لەنێوان هاوسەرۆکی یەکێتی
و سەرۆکی حکومەت(کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیه) دروست بوە و کەوتونەتە هەلدانەوەی
مەلەفی یەکتر بێ گوێدانە خەمی خەلک و نیشتمان.
لەم کاتەدا، بێ گوێدانە دەرونی ماندووی هاولاتیان،
لەم سەردەمەدا کە مرۆڤایەتی لەبەردەم هەڕەشەی پەتایەکی کوشندەدایە، ئەوان لەڕێی گەورەکانیانانەوە
ئاوی شەڕ دەڕێژن دەزگاو بەردەستەکانیان پێی تێدەخشێنن.
جیاوازی ئەم شەڕە بەییاننامەیە دەرخەری ئەوەیە
کە بزوتنەوەی گۆڕان لەخەمی خەلک و نیشتیماندایەو ئەوان لەخەمی خۆیان و دەزگاکانیان.
کاتێک ئەمانە هێرش دەکەن سەر گۆڕان ناتوانن هیچ
خیانەت و کوشتن و دزی و گەندەڵییەک بدەنە پال بزوتنەوەکە، ناتوانن هیچ سەرکردەیەکی
یان هەڵسوڕاوێکی بە بەربەستی پێشکەوتنی ئەم هەرێمە تۆمەتبار بکەن، تەنها شتێک لە بەیاننامەکانیان
یان لە هێرش و پەلامارەکانیان کە بۆ سەر گۆڕان ئەنجامی ئەدەن هەندێ بەڵێنی هەلبژاردنە
کە گۆڕان باسی کردوە!
کەخۆیان باش دەزانن بەربەستی بەردەم جێبەجێکردنی
ئەم بەڵێنانە تەنها حزبەکانیانە، چونکە مانەوەیان پەیوەستە بەگەندەڵی و نایاساییە
وە.
تۆی هاوڵاتیش پێویستە لەڕێگەی بەیاننامەو هەڵوێستەکانیانەوە
ئەم دەسەلاتدارانە بناسی و ئەو هەڵوێستەی گۆڕان بەرز بنرخێنی کە هەموو کات ڕەچاوی
خۆشەویستی خاک و هاوڵاتی و ڕاگری ئارامی دەرونی خەڵکە.