یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
03:13 - 20/09/2019
"زەمەن"
یەکێتی مامۆستایان ڕاگەیەندراوێکی بە بۆنەی
دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندەوە بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک داواکاری دەخاتەڕوو.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند کە
پێویستە هەردوو ەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە بودجە و ئیمکانیەتی ماددی
پێویست فەراهەم بکات و چارەنوسی پاشەکەوتی زۆرەملێ یکلایی بکاتەوە.
هەروەها داوا دەکەن ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوە
هەڵبگیرێت و پڕۆسەکە بە پێی یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە ٢٤ی ساڵی ١٩٦٠ و
هەموارکراوەکان دەست پێبکاتەوە.
داواش دەکەن بایەخی تەواو بدرێت بە خوێندنی
کوردی لە ناچە دابڕینراوەکان و هەروەها دایکان و باوکانیش مامەڵە لەگەڵ مامۆستایان
و ناوەندەکانی خوێندن بکەن.