تیرۆرستێکی داعش داستگیرکرا کە باوکی و برایەکیشی فەرماندەی داعش بوون
02:22 - 05/10/2026
زەمەن_هەواڵ
دژە تیرۆی سلێمانی ڕایگەیاند: پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر توانییان تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دژە تیرۆری سلێمانی بلاویکردەوە، تیرۆریستێکیان دەستگیر کردووە، کە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە و لە (فرقة ٢١٠)دا چالاکی کردووە و باوکی لە ڕیزەکانی داعشدا لە (ویلایەتی باکووری بەغدا) فەرماندەی مەفرەزەی سەربازی بووە، پاشان کراوەتە والی (فەللوجە).
دژەتیرۆر باسی لەوەشکردووە، باوکی لە قەزای ئەبو غرێب لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە، هەروەها برایەکی لە ناوچەی نباعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، تیرۆریستی دەستگیرکراو، پاش ڕووخانی داعش، ڕووی لە شاری سلێمانی کردووە و لەوێ نیشتەجێ بووە، لە هەمان کاتدا وەک ئەندامێکی چالاکی ڕێکخراوەکە لە سنووری سلێمانی بەردەوام بووە لە چالاکییەکانی تا ئەو کاتەی لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە دەستگیرکرا.