کۆشکی سپی جێگرەوەی جۆن بۆڵتن دیاریدەکات
10:21 - 11/09/2019
"زەمەن"
جێگرەکەی جۆن بۆڵتن ، وەک ڕاوێژکاری نوێی
ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ،دیاریکرد ،و ئەمەش پاش ئەوەی جۆن بۆڵتن لە پۆستەکەی دورخرایەوە.
جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی هۆگان غیدلی
ڕایگەیاند، چارلز کۆپەرمان جێگری ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وەک جێگرەوەی
جۆن بۆڵتن پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وەردەگرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ، لە تویتێکدا دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بەکارەکانی جۆن بۆڵتن هێنا
و ڕایگەیاند، چیتر پێویستیان بەخزمەتگوزاریەکانی جۆن بۆڵتن نەماوە.