“زۆرترین هاوردە لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ئاژەڵ و کەرەسەی کارەباییە”
03:43 - 07/09/2019
سازدانی: سەرچین ساڵح
بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت: گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی نەک چوونەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بەڵکو ژمارەی گەشتەکان زیاتر بووە. ئەمە دوای هەڵگرتنی گەمارۆی تورکیا لەسەر هێڵی ئاسمانیی تورکی بۆ ئەم فڕۆکەخانەیە.
سەبارەت بە دەستتێوەردانی حزبیی لە دامەزراندنی کارمەندو کەم و زیادی داهاتی ساڵانەی ئەم فڕۆکەخانەیە، ئەندازیار تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وەڵامی پرسیارەکانی “زەمەن”ی دایەوە.
* ئێستا زۆرترین گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ كوێیه؟
- گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى زۆربه‌ى بۆ توركیایه، دواتر قه‌ته‌رو دوبه‌و عه‌مان. دوای ئەمانە وڵاته ئه‌وروپییه‌كانی وه‌ك ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا دێن.
* ئەی زۆرترین ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ی له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه دێنه ناو هه‌رێمه‌وه چین ئایا خۆراكن یان ئاژه‌ڵ و كه‌ره‌سه‌ی تر؟
- ئاژه‌ڵ‌و كه‌ره‌سته‌ى كاره‌بایى‌و جگه‌ره‌و هه‌ندێك بابه‌تى جوانكاریش هاورده ده‌كرێت.
* ئـه‌ی لێره‌وه بە فڕۆکەخانەدا چی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێ؟
- له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ندێك بازرگان به‌روبوومى قارچكیان هه‌نارده ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا شتێكى ئه‌وتۆ هه‌نارده ناكرێت كه شایه‌نى باسبێ.
* پێشتر وتبووتان 30% تا 40% گه‌شته‌كان بۆ تورکیا كه‌میكردووه، ئێستا گه‌شتی هێڵی ئاسمانیی توركی بۆ فڕۆكه‌خانه چۆنه چووه‌ته‌وه دۆخی ئاسایی پێش سزادانه‌كه؟
- گه‌شته‌كان وه‌كو ئه‌وساى لێهاتووه‌ته‌وه‌و بگرە قه‌ره‌باڵختریش بووه وه‌كو هاتنى گه‌شتیاران.
* له كاتی راگرتنی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، زۆر باسی ئه‌وه ده‌كرا كه فڕۆكه‌خانه‌كان رۆژانه ئه‌وه‌نده ملیۆن دۆلار زیانیان پێده‌گات. ئێستا قه‌باره‌ی داهاتی رۆژانه چووه‌ته‌وه دۆخی ئاسایی؟
- فڕۆكه‌خانه چووه‌ته‌وه بارى ئاسایى خۆى و هیچ كێشه‌یه‌ك لە ئارادا نییه. بەڵێ ئێستا وه‌كو جارانى لێهاتووه‌ته‌وه، ساڵى رابردوو داهاتى فڕۆكه‌خانه زیاتر له پێنج ملیار دینار بووه، بێگومان ئه‌مساڵ داهاته‌كه‌ى زیاتر ده‌بێ. هیوادارین چه‌ند هێندەی ساڵى رابردوو داهاتى هەبێ.
*هه‌ندێ هاونیشتمانی كه له هه‌نده‌ران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ره‌خنه له فڕۆكه‌خانه ده‌گرن‌و هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن خۆتانه‌وه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه. ئه‌و كه‌موكوڕییانه هۆی چیه كه هه‌ن و چاك ناكرێن؟
- ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ى ته‌والێتبێ ئه‌واخه‌ریكى چاككردنی ته‌والێت‌و شوێنى پاككردنه‌وه‌كان‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانین. ئه‌وانه پرۆژه‌یه‌ك نین به‌شه‌وڕۆژێك ته‌واوبن پێویسته كه‌ره‌سته‌كانیان له‌ده‌ره‌وه بهێنرێت‌و پێویستى به كاته.
* ماسته‌رپلانی فڕۆكه‌خانه راگیرابوو، هیچ كراوه بۆ ده‌سپێكردنه‌وه به‌و ماسته‌رپلانه؟
- به‌هۆى قه‌یرانی داراییه‌وه له ساڵى 2014 راگیراوه، داوامان له حكومه‌تى هه‌رێم كردووه ه‌ستبكرێته‌وه به كاره‌كانى‌و چاوه‌ڕێى وەڵامی حكومه‌تین.
* ده‌ستتێوه‌ردانی راسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق له دوای سزادانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌وه زیادی نه‌كردووه؟
- نه‌خێر زیادى نه‌كردووه ته‌نیا چاودێرییه‌كى كه‌م نه‌بێ له‌سه‌ر رۆشتنى گه‌شتیاران، ده‌ستتێوه‌ردانى راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراقه‌وه نییه.
*ماوه‌یه‌ك ده‌وترا کە له به‌غداوە فه‌رمانبه‌ر ده‌نێردرێن بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، ئه‌م باسه به كوێ گه‌یشت؟
- تائێستا بەغدا هیچ فه‌رمانبه‌رێكى نه‌ناردووه، ته‌نیا یه‌ك دوو فه‌رمانبه‌رى تایبه‌ت به ئاسایشى فڕۆكه‌وانیى نه‌بێ هیچ كه‌سی تر نه‌هاتووه.
* چه‌ند مانگی رابردوو له‌ناو خوێندنگه‌كانی هه‌رێم فۆرمی فڕۆكه‌وانیی دابه‌شكرا، ئێوه ئاگاداری ئه‌و فۆڕمانه هه‌ن؟
- ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندى به فڕۆكه‌خانه‌وه نییه.
* دامه‌زراندن له‌ناو فڕۆكه‌خانه چۆنه‌و به‌چی میكانیزمێكه؟ هه‌ندێجار ده‌وترێت له مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌لیستێك ناوه‌كان بۆ دامه‌زراندن ده‌نێرن؟
- تا 2013 دامه‌زراندن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانه‌وه بوو، ده‌ستتێوه‌ردانى تێدا نه‌ده‌كرا. ناوەکان به‌لیستێك ده‌هات‌و جێبه‌جێده‌كرا، له‌و ساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ 28 كه‌س دامه‌زراوه ئه‌وه‌ش له‌سه‌رداواى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى‌و وەرگیراوەکان تاقیكردنه‌وه‌یان پێكراوه. هیچ ده‌ستتێوه‌ردانێكى ناوه‌كى‌و ده‌ره‌كى له دامه‌زراندنى كارمه‌ندانى فڕۆكه‌خانه‌دا نییه.
* ژماره‌یه‌كى زۆر جانتاى بێخاوه‌ن هه‌یه ئه‌وانه چی لێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌یانفرۆشنه‌وه داهاته‌كه‌یان بۆ كێیه، ساڵانه به‌چه‌ند مه‌زه‌نده ده‌كرێت؟
- له فڕۆكه‌خانه‌كاندا زۆر جانتا هه‌ن كه ون ده‌بن یان خاوەنەکانیان نایەنەوە بەلایاندا، ئه‌وه به‌پێى رێنماییه‌كان داده‌نرێن تا ماوه‌یه‌كى زۆر، دواتر ته‌له‌ف ده‌كرێن. ئەوانە نافرۆشرێن.
* دروستكردنى كارگۆى فڕۆخانه چی به‌سه‌رهات؟
- كارگۆى فڕۆكه‌خانه سێ قۆناغه، دوو قۆناغى ته‌واو بووه‌و غۆناغى سێیه‌میش ده‌ستىپێكردووه. كارگۆ ئێستا له‌كاردایه ئیشوكاره‌كان زۆرباش ده‌ڕوات‌و چالاكى زۆرباشی هه‌یه، ئومێد ده‌كه‌ین له ئاینده‌دا كارگۆى فڕۆكه‌خانه ببێته مه‌ڵبه‌ندى ئاڵوگۆڕى شمه‌ك‌و كاڵا نه‌ك بۆ سلێمانى به‌ڵكو بۆ هەموو ناوچه‌كه.
قسه‌یه‌ك هه‌بوو له‌ڕێى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمه‌وه هه‌ندێك به‌رپرسی باڵاى حزبیی، بازرگانى بە چه‌كەوە ده‌كه‌ن‌و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كیشدا گیراوه؟ لاى ئێوه حاڵه‌تى له‌و شێوه هه‌بووه؟
- من وەک به‌رێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه ئاگام له هیچ بازرگانییه‌ك نییه به چه‌كه‌وه بکرێ بێجگە له‌و چه‌كانه‌ی كه به ره‌زامه‌ندى حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ساڵانى رابردوو رێگه‌یان پێدراوه.
* هه‌ندێك به‌ڵگه خراونه‌ته‌ڕوو كه له فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمه‌وه بازرگانى به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه كراوه. ئه‌وه به چی قه‌باره‌یه‌كه‌و چۆن توانیوتانه كۆنترۆڵى بكه‌ن، زیاتر ئه‌وانه كێن‌و له كوێوه ده‌یهێنن؟
- فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌روازه‌ى سنوورین‌و مومكینه خه‌ڵكانێك بیانه‌وێت دزه به شت بكەن، به‌ڵام چاودێرى‌و پشكنینى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایش‌و ده‌زگا تایبه‌ته‌كان له ئاستێكدایه كه‌س ناتوانێ به‌وجۆره‌ى ده‌وترێت ماده‌ى هۆشبه‌ر بهێنێ و ببات.
* قسه‌یه‌ك هه‌یه هه‌ندێك كۆمپانیا قۆرخى ته‌نده‌ر‌و پرۆژه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌یان كردووه‌و رێگه به كۆمپانیاى تر نادرێت ئه‌و ته‌نده‌رانه‌وه‌ربگرن؟
- هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك جا هه‌رچیبێ، ته‌نده‌ره‌كه‌ى ده‌درێت به راگه‌یاندن. هه‌ركه‌سێك به‌پێى مه‌رجه‌كانى فڕۆكه‌خانه ته‌نده‌ره‌كه‌ى برده‌وه ئه‌وا پێى ده‌درێت، هیچ جیاكارییه‌ك نییه بۆ هیچ كه‌سێك. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئیشه‌كه‌ى باش بوو له زمنى رێككه‌وتنه‌كه‌دا بێ، به‌ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردولاو وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه، هیچ به‌ڵێنده‌رێك ته‌نده‌رى پێنه‌به‌خشراوه.