بەپەلە.. کارەبای مۆلیدە فڕی
01:20 - 26/11/2026
زەمەن_هەواڵ
نرخی یەک کاتژمێر کارەبای موەلیدە بۆ یەک ئەمپێر لە مانگی 11ـدا بە 82 دینار دیاریکراوە، هاوکات نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکانیشی ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2026، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاوی کردەوە، بۆ مانگی 11 نرخی کاتژمێرێک کارەبای موەلیدە بۆ یەک ئەمپێر 82 دینارە لە ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی، هەروەها بۆ ئەو قەزا و ناحیانەش کە هێشتا لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی کارەبایان نەبووە بە بەردەوام و موەلیدەکانیان کار دەکەن.
بەپێی ئەو حساباتە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ١٩ بۆ ٢٠ هەزار دینارە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نرخی ئەمپێرێک کارەبا بۆ مانگی 11 تا رێکەوتی 26/11/2026 بەگوێرەی کاتژمێرەکانی کارکردنە و رەنگە لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز بێت، پسوولەکانیش لەلایەن بەشی موەلیداتەوە دەردەچن و لەلایەن قایمقامیەتی ناوەندیی سلێمانییەوە سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێن. جەختیش کراوەتەوە کە بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدەکان وەک ئێستا دەبێت و گۆڕانکاریی تێدا نەکراوە.
سەبارەت بە موەلیدەی ستییەکان، کارەبای سلێمانی روونی کردووەتەوە کە نرخی یەک کیلۆوات کاتژمێر بۆ مانگی 11 بریتییە لە 547 دینار، هاوکات بۆ ئەو ستییانەی کە تاکە سەرچاوەی کارەبایان موەلیدەیە و کارەبای نیشتمانییان نییە، نرخی یەک کیلۆواتیان 530 دینار دەبێت.