پێنجشەممە گەورەترین خۆپیشاندان لە هەولێر دەكرێت
03:07 - 25/11/2026
زەمەن - هەواڵ
بۆ پشتیوانی لە
هەرێمی کوردستان و پاراستنی خاکی کوردستان، سبەی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له هه‌ولێر
ده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری
هه‌ولێر له گرووپی میدیایی پارێزگای هه‌ولێر، ئاشكرای كرد، سبه‌ی کاتژمێر 10:30 لە
نزیک قەڵات لە باغی شار گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری دەکرێت.
ئه‌وه‌شی باس
كردووه، ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه دوای ئەوە دێت داواکارییەک لەلایەن نوێنەرانی
چین و توێژەکان پێشکەشکرابوو بۆ مۆڵەت.
“خۆپیشاندانەکە سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکان
لەخۆدەگرێت، بۆیە وەک لیژنەی ئەمنی جگە لە مۆڵەت، هەموو ئامادەکارییەک کراوە و هیوادارین
جەماوەر و چین و توێژەکان و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکان، هه‌روه‌ها رێکخراوەکانی
کۆمەڵی مەدەنی بەشداری فراوان و کارایان هەبێت”.
خۆپیشاندانه‌كه
بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێسته به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق، كه ده‌یه‌وێت به
هێز ده‌ست به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستاندا بگرێت و هه‌رێمی كوردستانیش كاره‌كه به ناده‌ستووریی وه‌سف ده‌كات و
ره‌تیده‌كاته‌وه.