ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: "داوا لە حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی ھەرێم دەکەین پابەندی دەستوور بن"
01:13 - 25/11/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داوای لە
حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی ھەرێم و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد کە پابەندی دەستوور
بن.
ئەنجوومەنەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا
ھاتووە: "عێراق وڵاتێکی فیدراڵی، یەکگرتوو و سەربەخۆیە و سیستەمی حوکمڕانی تیایدا
کۆماری، پەرلەمانی و دیموکراتییە و دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ گرەنتیی ئەو سیستەمەیە، ھەروەھا
دادگەی باڵای فیدراڵی، بەپێی دەقەکانی دەستوور، دەسەڵاتی لێکدانەوەی بڕگەکانی ھەیە".
ھەروەھا ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕاشیگەیاندووە:
"داوا لە حکوومەتی فیدراڵی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییە
پەیوەندیدارەکان دەکەین، لەوەی پابەندی سەرجەم بڕگە و ماددەکانی ناو دەستووربن".