لیژنەیەک لە بەغداوە بۆ داخستنی کۆڕەک چووە کەرکوک
02:18 - 31/08/2026
زەمەن_هەواڵ
لیژنەیەک لە بەغدادەوە
بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی داخستنی کۆڕەک تێلیکۆم گەیشتە پاریزگای کەرکووک.
ئەمڕۆ دووشەممە،
٣١ی ئابی ٢٠٢٦، لیژنەیەکی باڵا لە بەغدادەوە گەیشتووەتە کەرکووک بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری
داخستنی نووسینگەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە
دادگای ڕەسافە فەرمانە کاتییەکەی پێشتری هەڵوەشاندەوە، بەمەش جارێکی دیکە ڕێگە بۆ
دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق خۆشبووەوە تاوەکو ڕێکارە یاساییەکان دژی کۆمپانیاکە دەستپێ
بکاتەوە.
ئەمە لە
کاتێکدایە، دادگای ڕەسافە ئەو فەرمانەی هەڵوەشاندەوە کە پێشتر لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکە
دەرکرابوو، هاوکات، دادگای بەرایی ڕەسافە لە ٢٦ـی ٨ـی ٢٠٢٦ بڕیاریدا ئەو فەرمانە
سالارییە هەڵوەشێنێتەوە کە لە ٢٤ـی ئاب لە بەرژەوەندیی کۆڕەک دەرکرابوو.
ئەم هەڵوەشاندنەوەیە
لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی "تەزڵومێک" بووە لەلایەن سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن
و پەیوەندییەکان دژی کۆمپانیاکە.