داواکەی عەلی حەمەساڵ لە دادگا ڕەتکرایەوە
04:34 - 15/08/2026
زەمەن_هەواڵ
دادگای فیدڕاڵی عێراق داوایەكی عەلی حەمەساڵحی رەت كردەوە كە تایبەت بوو بە راگرتنی مووچە و دەرماڵەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی ئەوەی دەوام ناكەن و پەرلەمان كارا نییە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی ناوەڕۆكی بڕیارەكە كە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دەرچووە، داواكارییەكە لەلایەن پەرلەمانتار "علی حەمە صاڵح" پێشكەش كرابوو، تێیدا داوای كردبوو فەرمانێكی ولائی بۆ ڕاگرتنی مووچە و دەرماڵەی پەرلەمانتارانی كوردستان دەربكرێت تا یەكلاكردنەوەی ئەو سكاڵایەی كە پێشكەش بە دادگا كراوە و داوای تێدا دەكرێت بە نەبوونی دەستوورییەتی بەردەوامبوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
بیانووی یاسایی دادگاكەكە ئەوە كە فەرمانی "ولائی" بۆ سكاڵای لەمشێوەیە دەرناچێ، چونكە هیچ سیفەتێكی بەپەلە و مەترسیی تێدا نییە.
دادگای باڵای فیدراڵی بەپێی مادەی 151 لە یاسای دادبینی شارستانی، مەرجی سەرەكی بۆ دەركردنی فەرمانی "ولائی" بریتیین لە بوونی "پەلەپەل" و "نەكردنی دەستدرێژی بۆ سەر ناوەرۆكی ماف" و لەبەر ئەوەی ئەم دوو مەرجە لە داواكارییەكەدا نییە و دادگا بڕیاری دا داواكارییەكە ڕەت بكاتەوە.