بای شەماڵ چالاک بوەو نیعمەتێکی گەورەیە لەم کەشە گەرمەدا
03:03 - 30/06/2026
زەمەن_هەواڵ
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە چەق و چالاکی بای شەماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی ئاشکرایکرد، لە ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکان و شاری سلێمانی و سنوری سلێمانی و بەشێکی ناوچەی جیا جیای سنوری هەڵەبجە و باکووری گەرمیان و کەرکوک، بای باکوور ناوبەناو چالاک دەبێت و بە گشتی خێرایی باکە 25 بۆ 50 کلم دەبێت.
دەشڵێت: هەندێ ناوچەش 40 بۆ 60 کلم دەبێت و بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاری ڕودەدات و هەندێک کات هەست بە فێنکی تەواو دەکرێت .
وتیشی: لە ڕۆژی پێنج شەممە و ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە.