15 کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا: دۆسیەکەی دکتۆر عەبدوللەتیف ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر

05:21 - 28/06/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەشی یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دۆسیەکەی د. عەبدول لەتیف ئەحمەد، بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەمڕۆ دەسیەکەی ناوبراو گەیشتووەتە وەزارەت.

 رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی؛
ئەمرۆ یەکشەممە لەکاتی دەوامی فەرمی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی دکتۆر عبدالطیف ئەحمەد مستەفا گەیشتە وەزارەت کە پێشتر لەلایەن زانکۆی سلێمانیەوە بە ئامادەبونی نوێنەری داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە ئەنجام درابوو، لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێکارە یاساییەکان لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتى یاسایی و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە وەزارەت دەستی پێکرد و ئەم دۆسییە لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن