24 عیراق

دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرپرس لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی جومەیلی بووە

02:29 - 28/06/2026

زەمەن – هەواڵ

 ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی باڵا ڕایگەیاند، ژمارەیەک تۆمەتبار لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەستگیرکراون، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانانەی کە عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت کردوویەتی.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەیەک تۆمەتبار لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەستگیرکراون لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی، عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت.

هەروەک سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوەدا : کە دەستگیرکردنەکان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی تێدایە کە پارێزبەندییان لەسەر لابراوە، هەروەها بەرپرسانی دیکەش کە ناویان لەو دانپێدانانەدا هاتووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە "عەلی فالح زێدی، سەرۆک وەزیران، لە ڕاوەدونانی گەندەڵکاران و ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە دەستدرێژی بۆ سەر سامانی دەوڵەت، درێغی ناکات لەهەر پلە و پۆستێکدابن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن