بەغدا داهاتى ناوخۆ دەبڕێت و مووچە دەنێرێت
12:52 - 27/06/2026
زەمەن - هەواڵ
وەزارەتی دارایی عيراق بڕیاریداوە ئەم هەفتەیە بڕی 120 ملیار دینار وەك
داهاتی ناوخۆ لە پارەی مووچەی هەرێمی كوردستان ببڕێت و بڕی 830 ملیار دینارەكەی دیكە
وەك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بكات.
بە پێی زانیارییەكان،
بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا سێ وەفدی جیاواز سەردانی بەغداد بكەن، یەكەم وەفد كە نوێنەرایەتیی
لایەنی دارایی هەرێمی كوردستانە بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی بەغداد بكات، ڕۆژی یەكشەممە
دەست بە كۆبوونەوەكانی دەكات لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق.
تەوەری سەرەكیی
گفتوگۆكانیشیان پرسی پێداچوونەوە و كەمكردنەوەی بڕی ناردنی 120 ملیار دیناری
مانگانەی داهاتی نانەوتیی كوردستانە بۆ بەغداد كە پێشتر حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە
بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی نانەوتیی و دەروازە سنورییەكان توانای دابینكردنی نیوەی
ئەو پارەیەی هەیە.