گەندەڵی و گەندەڵکار وەک مانگی چواردەشەوە بەئاسمانەوە دیارە!!
6/28/2026 4:18:00 PM
ئهبوبهكر ههڵهدنی
لەفەرمانبەرێکی ئاسایی وبەرێوەبەری ناحیەو قائمقام وبەڕێوەبەری گشتی ووەزیر وپەرلەمانتارێک وخاوەنی کۆمپانیاو وەبەرهێنێک بۆ سەرکردایەتی ومەکتەبی سیاسی ومنداڵی بەرپرسان بەڕونی گەندەڵەکان دەناسرێنەوەئەویش ئەوەیە:
هیچ کەس لەوانەی ناوم هێنان بەو موچەی هەیەتی دەوڵەمەند نابێت بەڵکو بەبەرتیل وەرگرتن وداوای پشک وشەراکەت دەوڵەمەند بون،هەرکەس موڵک وماڵی لەداهاتی زیاتر بوو بەپێی بنەمای (من این لک هذا/ئەمەت لەکوێ وە هێنا)ئەوە ڕون دیارە بەگەندەڵی بۆتە خاوەنی ئەو موڵک وماڵ وسامانە.
لەکوردستانیش بەداخەوە زۆرمان هەن لەو بەرپرسانەی بەناڕەوا سامانیان کەڵەکەکردوە،بۆیە ئەگەر لەکوردستانیش هەڵمەتی ڕاوەدونانی گەندەڵکاران دەست پێبکات زۆریان بەتەڵەکەوە دەبن.
ڕوداوێک دەگێڕمەوە خۆم تیایدا شایەتحاڵ بوم لەخزمەتی مامۆ ستا محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتی ئەوکاتی یەکگرتوو ساڵی ٢٠١٤ چوینە لای سەرۆکی یەکێک لەحزبەدەسەڵاتدارەکانی کوردستان کەخاوەنی زۆنە،مامۆستا محەمەد فەرموی قوربان بۆ چاکسازی ناکەن وسنورێک بۆئەو هەموو بەرپرسە گەندەڵە دانانێن،وەڵامی سەرۆکی ئەو حزبە ئەوەبوو وتی ناتوانم!!، مامۆستا محەمەد فەرموی بۆ ناتوانیت!! ووتی هەر دەستیان بۆ ببەم دەچنە ناوحزبی بەرامبەرەوە ؟؟؟؟بەڕاستی ئەوکات( توشی شۆک بوم)،یانی داڵدەی کەسێکی خراپ وگەندەڵ بدەی تەنها بۆ قەرەباڵغی وبۆئەوەی نەچێتە ناو حزبی بەرامبەر.
مامۆستا محەمەد فەرەجیش جوان جوابی دایەوە وتی من ئەم برادەرانەم لەمەکتەب سیاسی گەندەڵی بکەن دەسەڵاتم بوو بەبزمار گوێیان بەدیواردا هەڵدەواسم،هەردەسەڵاتیشم نەبوو دەست لەکار دەکێشمەوە ودەڵێم ئاوا سەرۆک حزبی ناکەم.
ئەوەی هەرێم وقەوارە دەستوریەکەی خستۆتە مەترسیەوە پێش هەموو شت ئەو گەندەڵیەیە کەلەساڵی ١٩٩٢ ەوەوە بناوانی بۆ هەڵبەسترا،ئەوکات دزەکان گەورە نەبون دەست بۆ بردنیان ئاسان بوو ئەگەر ئیرادەی دەوڵەتسازی ونەتەوەسازی ونیشتیمانسازی ودامەزراوەسازی ولەشکرسازیەکی ڕاستەقینە هەبوایە.