كاوە شنگالی شەهیدبوو
01:23 - 16/06/2026
زەمەن_هەواڵ
فەرماندەیی گشتیی یەبەشە ڕای گەیاند، فەرماندە كاوە شنگالی شەهیدبوو و "بەدڵنیاییەوە خەون و ئامانجەكانی بەدی دەهێنین".
فەرماندەیی گشتیی یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) ڕاگەیەنراوێكی نووسراوی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاند، هاوڕێیان ئەمین قارتال بە ناسناوی (كاوە شنگالی) لە 15ـی ئایاری 2026 شەهیدبوو.
هەروەها دەڵێ«بە دڵگرانی و خەمێكی قووڵەوە بە گەلی خۆمان ڕادەگەیەنین، هەڤاڵ كاوە شنگالی دوای تێكۆشانێكی شكۆدار لە پێناو پاراستنی خاك و گەل و بەهاكانی ئازادیدا، لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێندا شەهید بوو".
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: هەڤاڵ كاوە یەكێك لە ڕۆڵەكانی شنگال بوو كە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی بەرانبەر گەلەكەی لە ئەستۆ گرت و بە ئازایەتییەوە بەرانبەر چەتەكانی داعش وەستایەوە. ئەو بەشداریی لە چەندان ئۆپراسیۆنی سەربازیدا كرد و لە قۆناغە درەوشاوەكانی بەرخۆدانی گەلەكەماندا ئامادەیی هەبوو.