34 کوردستان

بەپەلە.. لیستی مووچە رادەستی بەغدا کرا

12:12 - 17/06/2026


زەمەن -هەواڵ
لیستی مووچەی مانگی حوزەیران و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی حوزەیرانی 2026، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران (7)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.                               

ئەمە لە کاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی مانگی (ئایار)ـی رابردوو، لە 27ـی مانگەوە دەستیپێکرد و تاوەکو 29ـی ئایار سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەکەیان وەرگرت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن