65 کوردستان

هێنانی دەبە بەنزین لە ناوەڕاست و خواروی عێراق بۆ سلێمانی قەدەغەکرا

01:38 - 13/06/2026

زەمەن_هەواڵ

 

دەقی راگەیەنراوی هاتووچۆی سلێمانی:
پاش ئەوەی تێبینمان کردبوو شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێنە ناو هەرێمی کوردستان سووتەمەنی بەنزینیان بە دەبە لەگەڵ خۆیان دەهێناو لەسەر سەقف و لە سندووقی ئۆتۆمبێلەکانیاندا دایان دەنا بۆ ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان، کە پاش تەواو بوونی بەنزینی تانکی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاریان دەهێنا، لە بەدواداچوونی مەفرەزەکانی هاتووچۆ دەرکەوت کە مەترسی لەسەر ژیانی گەشتیاران و شۆفێران و هاوڵاتییان دروست دەکات لە ئەگەری روودانی رووداوێکی هاتووچۆدا ڕەنگە قەبارەی رووداوەکە گەورەتر بکات و کارەساتی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتییان و گەشتیاران بڕیارماندا لێپرسینەوە لەشۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە بکەین کە سووتەمەنی زیادەیان پێیە و ئەو سوتەمەنییە زیادەیەی پێیانە لە وێستگەیەکی سووتەمەنی لێیان وەردەگیرێت و پسوڵەیەکی پێ دەدرێت و لەکاتی گەڕانەوەیاندا سوتەمەنییەکەی پێ دەدرێتەوە و بەهیچ شێوەیەک ڕێگایان پێ نادرێت بە سوتەمەنییەکەوە بچنە ناو شارەکانەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن