کەشناسێک: کۆتایی بەسەردەمی وشکە ساڵی هاتووە
01:36 - 13/06/2026
زەمەن_هەواڵ
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند: بەپێی دەرئەنجامەکان، بارودۆخی ئێستای ساڵانی 2024 بۆ 2026 نیشانی دەدات کە وشکەساڵی 2024-2025 بە تەواوی کۆتایی هاتووە، هەروەها ساڵی 2026 سەرەتای قۆناغێکی تەڕە بەهۆی دیاردەی ئێل نینۆوە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی، لەسەر بنەمای چاودێریکردنی دیاردەی "ئێل نینۆ و لا نینا" و خولی کەشوهەوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە و ئاشکرایکردووە، پاشان تێکەڵکردنی ئەم زانستە لەگەڵ ناوی چەند وشەیەکی گەردوونی تێکەڵ کراوە وەک ناوی ساڵەکان، هەموومان ئەزانین کە هەر شتێک لە ناو هەموو گەردووندا بێت، لەلایەن خوای گەورەوە دێت.
ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی دەرئەنجامەکان، بارودۆخی ئێستای ساڵانی 2024 بۆ 2026 نیشانی دەدات کە وشکەساڵی 2024-2025 بە تەواوی کۆتایی هاتووە، هەروەها ساڵی 2026 سەرەتای قۆناغێکی تەڕە بەهۆی دیاردەی ئێل نینۆوە، کە لە گەرمبوونی زەریای هێمنەوە سەرچاوە دەگرێت. مۆدێلی جیهانی (ENSO) ئەم ڕوانگەیە بە تەواوی پشتڕاست دەکەنەوە.
دەشڵێت: بارانی ئەمساڵ لە پایزی 2026 بۆ ساڵی 2027 زۆر باشتر دەبێت و ئاستی باران بارین لە سەرووی نۆڕماڵ دەبێت. بارانی پەڵەش زوو دەست پێدەکات. زۆرێک لە شەپۆلە بارانەکان دەکەونە ناو وەرزی پایز و زستانەوە، بۆیە ساڵێکی پڕ باران، خێر و بەرەکەت دەبارێت. بەهاریش بە شێوەیەکی مامناوەند دەڕوات.
ئە کەشناسە ڕاشیدەگەیەنێت: لە ڕوانگەی زانستی مۆدێلەکانی کەشوهەواوە، ئەم بارانە زۆرە نیشانەی کۆتایی هاتنی قۆناغێکە، نەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێ. چونکە دوای هەر "ئێل نینۆ"یەکی بەهێز، زەریای هێمن دەگۆڕێت بۆ حاڵەتی پێچەوانە (لا نینا)، کە دەبێتە هۆی ساردبوونەوەی ڕووی زەریا، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە پایزی 2027 بۆ 2028، باران وردە وردە کەم ببێتەوە. ئاستی مامناوەند - ئاسایی بۆ پایزی ساڵانی 2028-2029 بۆ 2030، ئەگەری وشکەساڵی بەهێز، کەم بارانی، یان مامناوەند هەیە. جۆری وشکەساڵیەکە دیار نییە. ئەگەری ڕوودانی وشکەساڵی زیاتر لە 60% خەملێنراوە. ڕێژەی بارانی ساڵانە لە عێراقدا نزیکەی 2.5 بۆ 3% کەم دەبێتەوە.
میکانیزمی زانستی پشت ئەم خولە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت:
قۆناغی یەکەم (ئێل نینۆ): بۆ 2025 تا 2027، دەبێتە هۆی بارانی سەروو ئاسایی و مەترسی لافاو.
قۆناغی دووەم (گواستنەوە): بۆ 2027 بۆ 2028، باران دەگەڕێتەوە ئاستی مامناوەندو ئاسای
قۆناغی سێیەم (لا نینا): بۆ 2029 بۆ 2030، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی باران.
بەڵگەی مێژوویی پشتڕاستی دەکاتەوە: لە 1998-2000، 2007-2009، 2020-2021، و 2024-2025 وشکەساڵی ڕوویداوە.
مانەوەی خولەکە 7 بۆ 10 ساڵە بووە:
لە ڕوانگەی کەلەپووری کوردی و فەلەکی ڕۆژهەڵاتدا، ساڵی 2029 ساڵی کەڵەشێرە و بە ساڵێکی هەستیار و پڕ لە دەنگۆ و هەواڵی ناخۆش دادەنرێت. ساڵی 2030 بە ساڵی سەگ ناسراوە و بە ساڵی خۆپارێزی و هۆشیاری ناوزەنگ کراوە. ئەم ڕوانینە لەگەڵ پێشبینی زانستییەکاندا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەگونجێت.
لە کاتە سەختەکاندا دەبێت هۆشیاری، پاراستنی ئاو، یارمەتیدانی یەکتر، و گواستنەوە بۆ ڕوەکی بەرگریکار گرنگتر بێت لە هەموو شتێک.
پەنا بردن بۆ لای خوای گەورەی میهرەبان، نوێژی باران، تۆبەکردن، و پاراستنی ژیانی یەکتری پێویستە. فەرموودەی پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت: "ئەگەر قیامەت هەستابوو و لە دەستتاندا دارێکی خورما هەبوو، ئەوا خەریکی چاندنی ببن، ناوی خوا لەبیر مەکەن و دوعا بکەن.