10 کوردستان

دابەشکردنی نەوتی سپی سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە

01:25 - 25/03/2026

زەمەن - هەواڵ

 دوای وەستانێکی کاتی بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکاتەوە.

بەگوێرەی لێدوانی سەلام عومەر، وتەبێژی نەوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی «دابەشکردنەکە لە مەڵبەندی شەش دەستپێدەکاتەوە، کە پێشتر بەهۆی نەگەیشتنی سووتەمەنییەوە پڕۆسەکە تیایدا وەستابوو.

هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2017 دا کۆبۆنی نەوتیان بۆ ماوەی هەشت ساڵ بۆ کراوە، هاوکات وەرگرتنی ئەم نەوتە کە بە بەشی ساڵی 2025 هەژمار دەکرێت کۆتا دابەشکردن دەبێت کە بەو کۆبۆنە وەربگیرێت، هەر خێزانێکیش ئەو کۆبۆنەی نەبێت نەوتی پێنادرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن