مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە شوێنێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:09 - 08/03/2026
زەمەن_هەواڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین کوردستان لەشەڕ بپارێزین، بەهیچ شیوەیەک قبوڵی ناکەین ئەو هێرشانە بەردەوام بن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ی ئاداری، ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداری کردن لە پرسەی (وڵات تاهیر) ئەو گەنجەی شەوی رابردوو لە هێرشێکی درۆنی بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر شەهید بوو، ئاماژەی بەوەدا، ناهێڵین خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ بڕوات و قبوڵیش ناکەین ئەم هێرشانە بەردەوام بوون.
وتیشی:."داواکارین حکومەتی فیدراڵ سنوورێک بۆ پەلامارەکانی سەر هەرێمی کوردستان دابنێت و چیتر ڕێگە نەدەن ئەو تاوانبارانە، لە هێرشەکانیان بەردەوام بن.
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، ئەم تاوانبارانە لە ڕێگەی حکومەتی فیدڕاڵەوە پڕ چەک دەکرێن.