26 کوردستان

پیرۆزبێت ٨ مارس رۆژی ژنان

02:18 - 08/03/2026

 

 

زەمەن -هەواڵ

بەبۆنەی ٨ مارس رۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبایی گەرم لەتەواوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان و هەر ژنێک لەپێناوی یەکسانیدا تێبکۆشێت دەکەین.

 ئەم بۆنەیە دەرفەتێکە بۆئەوەی جەخت لەوراستیەبکەینەوە لەبیست ساڵانی رابردودا ژنی کورد شوناسیکی نایاب و نوێی بەخەباتی ژنانەدا.

لەڕۆژئاوای کوردستان هاوسەنگەری ژنان لەگەڵ پیاواندا نەبەردی ئازایەتی ژن لەخەباتی نەتەوایەتی بەخوێنی سەدان کچە شەرڤان تابلۆیەکی رەنگینی نەخشاند کە تەعبیرە لەخواستی ئازایی و ئازادیخوازی ژنی کورد بۆ یەکسانی و سەربەخۆیی.

ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەسەر بنەمای دیدوتێروانینەکانی رابەری گەورەیی رزگاری خوازی گەلی کوردستان رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، بۆخەباتی ژنان و بەدەستهێنانی مافە رەواکانیان لە دادپەروەری نێوان ئافرەت و پیاودا، بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی لەو یاسایانەی کەدەستەبەری مافی ئافرەتان دەکەن لە تێکۆشانی خۆیان بەردەوام دەبن، بەتایبەتی ئێستا ئافرەتی کورد بۆتە شانازیەکی گەورەی نەتەوەیی و رۆڵێکی گرنگ وکارامەیان لە رووبەرووبونەوەی ستەم و زۆرداریدا هەیە.

لەم هەلومەرجە نوێیەیی دۆخی ناوچەکە شەروئاشوبی زلهێزەکان بانگەواز لەهەموو ئافرەتانی کوردستان ئەکەین بۆ یەکخستنی هەڵوێست و هاوکاری یەکتری لەپێناوی بەرزڕاگرتنی ناسنامەی ئافرەتی کورد و بەردەومیدان بەخەبات بۆ ئایندەی گەش بۆ کوردستان.

سەرکەوێت خەباتی رەوایی ژن ژیان ئازادی
نەمری و سەرفرازی بۆ ژنانی شەهیدی رێگای ئازادی

ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆڕان
گردی زەرگەتە ٨مارسی ٢٠٢٦




سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن