گۆڕان بەیانێکی توندی بڵاوکردەوە
01:43 - 20/01/2026
زەمەن – هەواڵ
دەقی
راگەیەنراوێك لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە:
رۆژئاوا روبەڕوی
ئەنفال کردن بووەتەوە
هاونیشتیمانیان
و ئازادیخوازان
کوردستانیان و نیشتیمانپەروەران
ئەمڕۆ رۆژئاوا
پارچەیەک لە جەستەی کورد روبەڕوی ئەنفال کردن بوەتەوە وەک ئەوەی حکومەتی سوریا خۆیان
لە بەیاننامەی فەرمیدا رایانگەیاندوە و کوشتاری کوردیان ناو ناوە فتوحات!
ئێمە لە هەرێمی
کوردستان باش ئەنفال و هەڵەبجە و جینۆسایدی کەسوکار و خەڵکی خۆمان بیرە. لە پشت ئەم
تاوانانەوە بیرێکی رەش و عەقڵیەتێکی فاشستی هەیە کە سەرکەوتن لە کوشتاری کورددا دەبینێتەوە.
وەک رێڤەبەری خۆسەری
لە رۆژئاوا رایگەیاندوە ئەمە شەڕی مان و نەمانە. ئەرکی هەمو کوردێک و ئازادیخوازێکە
پشتیوانی تەواوی کورد بکات بۆ بەرگری کردن لە بونی خۆی.
لێرەوە بانگەوازی
هەمو نەتەوەی کورد دەکەین پشتیوانی بەرخودانی مەردانەی گەلی ئێمە لە رۆژئاوا بکەن.
رەوەندی کوردی لە گشت دونیادا، بچنە بەردەم باڵوێزخانەی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە
دەسەڵاتی تاوانباری سوریا دەکەن و دەنگی گەلی کوردمان لەرۆژئاوا بگەیەنن، پەرلەمان
و دامەزراوەکانی وڵاتان بخەنە بەردەم بەرپرسیارێتی بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژی کورد.
هەروەک زۆر گرنگە
نوسەر و روناکبیران و رۆژنامەوان بە زمانەکانی دنیا هەڵمەتی پیشاندانی راستیەکان
درێژە پێبدەن چونکە ئەمڕۆ دەتوانن دەنگی گەلی کوردبن لە دنیادا. بە تایبەت کە دەزگاکانی
راگەیاندنی عەرەبی هەمویان پشتیوانی تیرۆریستان دەکەن و خەریکی چەواشەکاری و شێواندنی
راستیەکانن.
گەنجانی کورد دەتوانن
ببنە ئاگر و لە سەنگەری بەرگری لە رۆژئاوا تێکۆشان بکەن و پیشانی تیرۆریستانی بدەن
کە هێرش بۆ سەر کورد لە سەدەی بیست و یەکدا سەرەتایی کۆتایی هەمو دیکتاتۆر و تیرۆریستان
بو.
حکومەتی هەرێمی
کوردستان و نوێنەرانی کورد لە بەغداد بە ئەرکی نیشتیمانی خۆیان هەستن و تەواوی
توانایان بۆ پاراستنی کورد لە رۆژئاوا بخەنەگەڕ.
ئەمڕۆ یەکبونی نەتەوەی
کورد لە قۆناغێکی گرنگدایە. ئەمەش قەڵخانی بەرگری و سەکەوتنی کوردە. ئەم یەکبونە بەهێزتر
بکەین.
تاکە ڕێگەی مان
و نەمانی گەلەکەمان یەکبون و یەکدەنگی ویەکێتی نەتەوەیو بەرخودانی ئازایەنەو
کوردانەیە
باوەڕی نەپساوی
ئێمە ئەوەیە کە کورد لە رۆژئاوا شکست بە تیرۆریستان دەهێنێت بە پشتیوانی هەمو کورد.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٠ی
١ی ٢٠٢٦