لە سلێمانى و دهۆک خۆپیشاندان بۆ گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەکرێت
10:10 - 09/01/2026
زهمهن - ههواڵ
دوای
خۆپیشاندانهكهی ئهمڕۆی ههولێر؛ بڕیارە سبەی شەممە (10/1/2026) لە سلێمانى و دهۆک
خۆپیشاندانى پشتیوانى بۆ گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئەنجام بدرێت.
لە سلێمانى کۆمەڵێک
لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕۆشنبیرانى سلێمانى بڕیارە سبەی لە شەقامی سالم ڕۆژى شەممە
10ـى کانوونى دووەمى 2025 خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
جاویدان کەمال،
نوێنەرى پارتى یەکێتیى دیموکرات(پەیەدە) لە سلێمانی، لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند، هاونیشتمانییانى سلێمانى بەردەوام پشتیوانیان لە ڕۆژئاواى کوردستان و هەرچوار
پارچەى کوردستان کردووە، و دەمانەوێت لە ڕێگەى ئەو خۆپیشاندانەوە ئەو پەیامە بگەیەنین
کە کوردەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب بە تەنیا نین".
" هاوکات، ئەیهان سەعید، ڕێکخەری
خۆپیشاندانی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەى خستووەتەڕوو، خەڵکی بادینان بەهەموو چین
تووێژ و دەنگی جیاوازەوە خۆیشاندانی جەماوەری گەورە بۆ پاڵپشتی کوردانی رۆژئاوا لە
شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب ئەنجام دەدەن و پەیامی پشتیوانیان بۆ دەنێرن.
ڕێکخەری خۆپیشاندانی دهۆک
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ژێر دروشمی "پاراستنى رۆژئاوا بەهێزبوونى باشوور و
باکوورو رۆژهەڵات تا رۆژئاواى کوردستان، یەک وڵات لە کاتژمێر 3:00ـى دوای نیوەرۆی ڕۆژی
شەممە 10ـی کانوونی دووەمی 2026 لە گۆڕەپانی نەورۆزى سەنتەری شاری دهۆک خۆپیشاندانی
جەماوەری دژی هێرش گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا و تورکیا ئەنجامدەدرێت."
ئهمرۆ
ههینی ژمارەیەک لە هاونیشتمانییانی هەولێر دژى هێرش و بۆردوومانەکانى سەر گەڕەکە
کوردییەکانى شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە گردبوونەوە و بەتوندى سەرکۆنەى ئەو هێرش و بۆردوومانانەیان
کرد کە دەکرێتەسەر دانیشتووانى ئەو گەڕەکانە.
بەشداربووانى
گردبوونەکە داواشیان لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى كرد، لەبەرامبەر ئەو تاوانانە بێدەنگ
نەبێت و کۆتاى بەشەڕەکە بهێنرێت و لە ڕێگەى دیالۆگ و گفتوگۆوە کێشەکە چارەسەر بکەن.