كۆمسیۆن واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات
10:30 - 13/11/2025
زەمەن پرێس:
وته‌بێژی كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، ره‌نگه هه‌فته‌ی داهاتو ئه‌نجامی
كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق رابگه‌یه‌ندرێت.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به ئاژانسی
فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراقی وت "دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان له‌ڕێی
به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كورسییه‌كان به‌پێی سیستمی سانت لیگۆ یه‌كلاده‌كرێنه‌وه".
وتیشی: كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كانی
ئه‌و بنكانه‌ی ده‌نگدان یه‌كلاده‌كاته‌وه كه هێشتا ره‌وانه نه‌كراون ئه‌و ئه‌نجامانه
ده‌خرێنه ناو ناوه‌ندی خشته‌ی ده‌نگدانه‌وه، هه‌ژماركردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ش له
چوارچێوه‌ی ئه‌و وێستگانه‌دا ده‌بن، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی
كۆتایی.
ئاماژەى بەوەشکردوە، سه‌رجه‌م
بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له دوای بڵاوبونه‌وه‌یان
له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیدا قابیلی تانه‌لێدانه له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان.
وتەبێژی کۆءمسیۆن
دەڵێت، كاتێك قۆناغی تانه‌لێدان ته‌واو بو، كه 7 رۆژی ده‌وامی بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان
و 10 رۆژی ده‌وام بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌وێت، ده‌گه‌ینه كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
غه‌لای جەختیکردەوە، ژماره‌ی
كورسییه‌كان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به داخڵكردنی ده‌نگی كاندیده‌كان بۆ
ئه‌م به‌رنامه‌یه حیسابی بۆ ده‌كرێت، كه دواتر كورسییه‌كانی هه‌ر پارێزگایه‌ك به
جیا به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد دابه‌ش ده‌كرێت.