10 عیراق

کۆمسیۆن: تا ئێستا ٩٧٪ـی کارتی بایۆمەتریمان بە هاوڵاتیان داوەتەوە

09:39 - 08/11/2025

زەمەن پرێس:
بەرپرسی دەستەی هەڵژاردنەکانی عێراق لە هەرێم دەڵێت، تا ئێستا ٩٧٪ـی کارتی بایۆمێتری بە هاوڵاتیان دراوەتەوە و تەنها ١٠ هەزار کارتیان لاماوە، دەشڵێت، تا رۆژی‌ هه‌ڵبژاردن كارتی‌ ده‌نگدان دابه‌ش ده‌كرێت.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵژاردنەکانی عێراق لە هەرێم رایگەیاند، رۆژی دەنگدانی تایبەت لە دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمیی نابێت و تەنها رۆژی سێ شەممە پشووی فەرمییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ حەوتی به‌یانی‌ تا شەشی ئێواره‌ به‌رده‌وام بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاتی‌ ده‌نگدان درێژناكرێته‌وه‌.
ناوبراو وتیشی، لە رێگەی بەردەستخستنی ئامێری خوێندنەوەی دەموچاوەوە کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرمان چارەسەرکردووە، ئەو کەسانەی کە جوانکارییان ئەنجامداوە، ئامێرەکە تاوەکو رێژەی ٧٥٪ـی توانای خوێندەوەی روخساری ئەو کەسانەی هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن