189 کوردستان

دادگای پێداچونەوەی هەرێم داوای دۆسیەكەی لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێكانی دەكات

12:34 - 06/11/2025

زەمەن پرێس:
دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر داوای تیمی پارێزه‌رانیان، داوای په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و هاوڕێكانی ده‌كات.
بورهان رەشید گوڵە، سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردوەتەوە، داواكردنی دەستوەردانی تەمیزی لە كەیسی شێخ لاهور و هاوڕێكانی و داواكردنی مەلەفی كێشەكە لەلایەن دادگای تەمیزەوە لەسەر داوای ئێمە بوه‌.
دەستەی سەرۆكایەتی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان كه‌ لە هەولێره‌، نوسراوێكی ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كردوەو تێیدا هاتوه‌: "گشت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە تۆمتباران (لاهور شێخ جەنگی، برایان ویڵسن، دڵشاد عەبدوڵا حەمە، شەرام رەفیق، پۆڵاد جەنگی بورهان و هاوڕێكانی)مان بۆ بنێرن بۆ كاری پێویست."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن