بکوژی شۆفێری تاکسییەکەی کەرکوک لە سێدارە دەدرێت
03:32 - 28/09/2025
زەمەن _ کەرکوک
دادگای كه‌ركوك بڕیاریدا به سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوژرانی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (مام عه‌لی) كه ڕۆژی ٢ی ٥ی ئه‌مساڵ به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، دادگای كه‌ركوك بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژەکەی مام عەلی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی یه‌كێتی ده‌ركرد كه له‌كاتی شۆفێریكردنی تاكسیدا له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارێكه‌وه كوژرا و ته‌رمه‌كه‌شی له‌خانویه‌كی ته‌واو نه‌كراودا له گه‌ڕ‌كی شۆراو فڕێدرا.
عه‌لی محه‌مه‌د ئیسماعیل ناسراو به (مام عه‌لی) كه كاری شۆفێریی تاكسی ده‌كرد، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی كوردستان (فه‌یله‌قه) دوای سێ رۆژ له ونبونی، ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو خانویه‌كی ته‌واو نه‌كراو له‌گه‌ڕه‌كی شۆراو دۆزرایه‌وه.
هەروەها، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی مام عه‌لی كه له‌جۆری نیسان سه‌نی بوو، له پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دۆزرایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه كه‌سێك ویستویه‌تی بیفرۆشێت و كڕیاره‌كانیش كه زانیویانه ئۆتۆمبێله‌كه هی ئه‌و كه‌سه نیه، بۆیان گه‌ڕاندۆته‌وه و مامه‌ڵه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.