84 کوردستان

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

01:07 - 28/09/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما جارێکی تر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری ئاشکراکرد، بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممەوە باسی لەوەكردووە، سبەینێدووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی
دهۆک: 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ :36 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 32 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی
سۆران: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن